نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای گفتوگۆ له هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێیوایه ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رنج له‌سه‌ر رووخاندنی داعش لاده‌بات و كێشه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه تازه رزگاركراوه‌كان درووست ده‌كات.
ستیڤان دو ژاریك، گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه: "سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێزی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌گرێت و به پێویستی ده‌بینێت هه‌موو كێشه‌كان نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستانی بنیاتنه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌كات، به دان به خۆداگرتن و خۆڕاگری به‌ره‌و پیری ئه‌و پرسه بچن".
ئێستا پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره رۆژی 25/9/2017 به‌ڕێوه بچێت، بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ره‌ڕای ئه‌و داواكاریانه‌ی لێره و له‌وێ بۆ دواخستنی ریفراندۆم ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 17/9/2017 رایگه‌یاند: "تا ئێستا جێگره‌وه‌ی قایلكه‌ری ریفراندۆم به كورد نه‌دراوه‌و ریفراندۆم له كاتی خۆیدا ده‌كرێت".