عێراق بڕیاری نوێی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/10/2017 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێرێراق كۆبووه‌و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد. داوا ده‌كه‌ن تۆره‌كانی په‌یوه‌ندی و مۆبایل بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له باسكردنی شه‌ڕی داعش و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق له ناوچه‌كانی حه‌ویجه، پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكه.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌دواداچوونی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی پێشوویان كرد كه دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرابوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ند هه‌نگاوێكی دیكه‌یان دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرتووه‌و بڕیاریانداوه كه "ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ئیتیحادی بگه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ دۆسیی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كراوه كه داواكاری گشتی به‌هۆی "سه‌رپێچیكردن له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی رێوشوێنه‌كانی ریفراندۆمیان جێبه‌جێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیستێكی ناوه‌كان ئاماده‌كراوه تا رێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و رێوشوێنانهكرد كه له لایه‌ن تیمیكهوه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی حیساباتی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی نه‌وت بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێك بخه‌نه‌ڕوو تا كارئاسانی بۆ ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیار له دژیان بكرێت".
هه‌روه‌ها بڕیاریانداوه كه تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی و مۆبایل له‌ژێر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادیدان و ده‌بێته بگه‌ڕێته‌وه لای به‌غدا".
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌دواداچوونی بۆ داواكاریی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق له ئێران و توركیا كرد، كه پێشتر بۆ مامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاراسته‌یان كردبوو، به‌تایبه‌تی ده‌روازه سنوورییه‌كان و داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان، تا ئه‌وكاته‌ی ئیدارهكانیان راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها راگرتنی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تا له‌و رووه‌وه به ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه چه‌ند رێكار و بڕیارێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌تانه ده‌ركرد.