وه‌زيرى كشتوكاڵ پوتن ده‌هێنێته پێكه‌نين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى كشتو‌كاڵى رووسيا، ئه‌لكسه‌نده‌ر كاچۆڤ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ڤلاديمێر پوتن و وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى هێنايه پێكه‌نين، كاتێك باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، ئه‌ڵمانيا گۆشتى به‌رازى بۆ ژماره‌يه‌ك وڵات ناردووه.
كاچۆڤ باسى زيادبوونى به‌رهه‌مى گۆشتى ده‌كرد، به تايبه‌تى گۆشتى به‌راز له رووسيا و ئاماژه‌ى بۆ گرنگيدانى زياتر به هه‌نارده‌ى گۆشته‌كه ده‌كرد، باسى له ئه‌ڵمانياش كرد كه گۆشتى هه‌نارده‌ى چين و "ئه‌ندۆنيزيا" و ژاپۆن كردووه..!
پوتن جياواز له وه‌زيره‌كانى، تێبينى هه‌ڵه‌كه‌ى كرد و گوتى: گۆشتى به‌راز هه‌نارده‌ى ئه‌ندۆنيزيا ده‌كه‌ن كه وڵاتێكى موسڵمانه؟
له وه‌ڵاميدا كاچۆڤ، سه‌ره‌ڕاى ته‌ريقبوونه‌وه‌ى گوتى: نا ببوره مه‌به‌ست كۆرياى باشوور بوو نه‌ك ئه‌ندۆنيزيا!