به‌ریتانیا: به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردن بۆماوه‌ی 15 ساڵ رێگه له گه‌شتكردنی دایكێك ده‌گیرێت
K24- هه‌ولێر:
دایكێكی موسڵمانی به‌ریتانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یه‌وه رێگری لێده‌كرێت، كه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی گه‌شتێك بۆ وڵاتی میسر بكات، دادگای به‌ریتانیاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كچه‌كه‌ی ده‌رده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گومان له‌و دایكه ده‌كرا، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ میسر كچه یهكساڵیهكهی خه‌ته‌نه ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌م دایكه‌وه، ماڵپه‌ڕی "StepFeed" بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و دایكه كه به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیه، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌ڕه‌گه‌ز میسریدا كردووه، بووه‌ته موسڵمان و به‌نیازبوو خۆی و كچه شیرمژهكهی به‌مه‌به‌ستی بینینی هاوسه‌ره‌كه‌ی و خانه‌واده‌كه‌ی، سه‌ردانی میسر بكات.
به‌ڵام ئه‌لیسۆن راسیل، كه دادوه‌رێكی ئافره‌ته له دادگای دادپه‌روه‌ری به‌ریتانیا، له‌پێناو پاراستنی منداڵه یه‌ك ساڵیه‌كه له شێواندنی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی و خه‌ته‌نه‌كردنی له میسر، هه‌وره‌ها دوای ئه‌وه‌ی گومانی له گه‌شتی ئه‌و دایكه كردووه، بڕیارێكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ی ده‌ركرد، له بڕیارنامه‌كه‌دا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاسپۆرتی منداڵه بچووكه‌كه‌شی داوه. وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر گه‌شتێكی ئه‌و دایكه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا تا ساڵی 2032.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له راسیلی گواسته‌وه، دایكی ئه‌و كچه شیرمژه گوتوویه‌تی "خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه به‌شێكه له رۆشنبیری و كلتووری میسریه‌كان" به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت كچه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌ستی ئه‌و پرۆسه‌یه.
راسیل جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر هیچ مه‌به‌ستێك له‌پشته‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و دایكه‌وه نه‌بێت، ئه‌وا دادگا ئاسانكاری بۆ خانهوهادهكهی ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی دایك و كچه‌كه سه‌ردانی میرس بكه‌ن، پێویسته بۆ بینینی كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، باوكی منداڵه‌كه و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ریتانیا بكه‌ن".
خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه تاوانه:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خه‌ته‌نه كردنی مێیینه به‌وه پێناسه ده‌كات، كه "بریتیه له لابردنی به‌شێك یاخۆد ته‌واوی ئه‌ندامێكی ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ و گه‌یاندنی زیانێكی گه‌وره به قوربانیه‌كه، كه دواتر به‌هیچ هه‌وڵێك چاره‌سه‌ر ناكرێت".
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كیش كه له ساڵی 2014دا ئه‌نجامدراوه، 92% ئافره‌تانی میسر كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 49 ساڵیدایه خه‌ته‌نه‌كراون، ئه‌مه‌ش جێگای نیگه‌رانیه و تووشی مه‌ترسی زۆر گه‌وره ده‌بنه‌وه، له‌وانه‌ش ژانی به‌رده‌وام، خوێنرێزی و مه‌ترسی پیسبوونی برینه‌كه و تووش بوون به نه‌خۆشی كوشنده.
ئامانجی ئه‌و پرۆسه‌یه "خه‌ته‌نه" بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌ی سێكسه له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه نایه‌كسانی له‌نێوان ره‌گه‌زه‌كانی مرۆڤدا هه‌یه یاخۆد پیاوسالارن، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا ببێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی ته‌واوی غه‌ریزه‌كه و ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی نێوان ئافره‌ت و پیاو داوی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، به‌وه‌ی كه ئافره‌ته‌كه ئه‌و خواسته‌ی نامێنێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبكات.
له‌ساڵی 2016 حكومه‌تی میسر به‌گویره‌ی بڕیارێك سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 2 تا 15 ساڵی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پرۆسه‌یه دیاریكرد، ئه‌گه‌ر بێت‌و قوربانیه‌كه به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه گیانی له‌ده‌ست بدات یاخۆد تووشی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن ببێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسیش له راپۆرتێكدا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردن له ساڵی 2008 وه له میسر، به‌ڵام تائێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌رداری ئه‌و نه‌ریته‌یان نه‌بوونه، به‌تایبه‌ت له ناوچه گوندنشینه‌كان.
به‌ر له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، سزای ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌نێوان 3 مانگ بۆ 2 ساڵ تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2016 كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، به‌هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی پارێزگای سویس له رۆژهه‌ڵاتی میسر گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌و كلتووره قه‌ده‌غه‌كرا و سزاكه‌ش سه‌ختتر كرا.