سێكس پياو ده‌كوژێت

K24 – هه‌ولێر:
گۆڤارى پزيشكى سێكسى بڵاويكرده‌وه، زانايانى زانكۆى فرانكفۆرتى ئه‌ڵمانيى كه توێژينه‌وه‌يان له باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى مردن له كاتى ئه‌نجامدانى كردارى سێكس كردووه، به ئه‌نجامى سه‌رسوڕهێنه‌ر و جێى مشت‌ومڕ گه‌يشتوون.
ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر 38 هه‌زار كه‌س له ماوه‌ى 45 ساڵى رابردوو ئه‌نجامدراوه، ده‌ريخستووه، %99ى حاڵه‌ته‌كانى مردن هۆكارى راسته‌وخۆيان ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى بووه. له‌و رێژه‌يه‌ش پشكى ژنان ته‌نيا هه‌شت حاڵه‌ت بووه و باقييهكهى هه‌موو پياو بوونه.
بۆ ئه‌و زانايانه روون بووه‌ته‌وه، كه پياوان كۆشش و تامه‌زرۆيى سێكسيان به رێژه‌ى 11 بۆ 1 له ژنان پتره. به تايبه‌تى كاتێك پياوان ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نيان 57 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت.
له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌و راستييه سه‌لمێنرا بوو، كه مه‌ترسى مردن له كاتى كردارى سێكس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك يان پياوێكدا كه هاوسه‌رى راسته‌قينه‌ى يه‌ك نه‌بن زياتره. ئه‌و پياوانهشى كه له توێژينه‌وه‌كه‌دا وه‌ك نموونه وه‌رگيراوون، نيوه‌يان له باوه‌شى ژنانێكدا مردوون كه به 20 ساڵ يان زياتر له خۆيان منداڵتر بوونه و هاوسه‌رى راسته‌قينه‌ى خۆيان نه‌بوونه.
توێژينه‌وه‌كه دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نى ئه‌و پياوانه‌ى له كاتى كردارى سێكس مردوون 57.2 ساڵ بووه.
هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌يان به ده‌ست كێشى زۆر، نه‌خۆشييه‌كانى كۆئه‌ندامى ده‌مار، خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان، دڵ، فشارى خوێن و جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه ناڵاندوويانه.
سه‌رچاوه: RT