سه‌رنجڕاكێشترين ژن ده‌ستگيركرا

K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ئه‌مريكا ژنه گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر نايا ريڤيراى ته‌مه‌ن 30 ساڵى ده‌ستگيركرد، به هۆى ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى راين دوورسى.
ريڤيرا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و كوڕه ته‌مه‌ن دوو ساڵهكهيان بوون، كاتێك له هاوسه‌ره‌كه‌ى توڕه‌بوو و چه‌ند زله‌يه‌كى پێدا كێشا و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركرا.
پۆليس گرته‌ى ڤيديۆيى زله وهشاندنهكهى وه‌ك به‌ڵگه له‌به‌ر ده‌سته.
دواى ده‌ستگيركردنى ناوبراو به كه‌فاله‌تى هه‌زار دۆلار ئازاد كرا.
له 2011دا سايتى After Ellen نازناوى سه‌رنجڕاكێشترين ژنى بهخشيبووه ريڤيرا، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له زنجيره‌ى "تيپهكهدا "رۆڵى پاڵه‌وانى بينيبوو.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره به‌شدارى له چه‌ندين كليپ و به‌رهه‌مى سينه‌مايى ديكه‌دا كردووه.
Glee actress Naya Rivera arrested on domestic battery charge. Full story on https://t.co/gLqggB15yU pic.twitter.com/YqlflJ23T6
— Kalea Gunderson (@KaleaWCHS) ٢٦ نوفمبر، ٢٠١٧
#BREAKING: Glee actress Naya Rivera being arraigned right now on domestic battery charges pic.twitter.com/Y9yWO0IV5o
— Kalea Gunderson (@KaleaWCHS) ٢٦ نوفمبر، ٢٠١٧