پياوێكى ئيتاڵى ماوه‌ى 10 ساڵه ژنێكى رۆمانى كردووه‌ته كۆيله‌ى سێكسى

K24 – هه‌ولێر:
پياوێكى ته‌مه‌ن 52 ساڵى ئيتاڵى ماوه‌ى 10 ساڵه ژنێكى رۆمانى كردووه‌ته كۆيله‌ى سێكسى و زيندانى كردووه. دواى 10 ساڵ يه‌كه‌مجاره پۆليس ئه‌و پياوه ده‌ستگير ده‌كات و تاوانه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى (La Corriere Della Sera) بڵاويكرده‌وه، پۆليس به هه‌ڵكه‌وت ئه‌و پياوه‌ى ده‌ستگيركردووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پۆليس تێبينى پياوێكى كردووه، كه له سه‌ر شه‌قامێكى گشتى منداڵێكى له‌گه‌ڵه و منداڵه‌كه رووخسارى زۆر ماندوو بووه شوێنه‌وارى چڵكى پێوه بووه و پۆليس گومانى بۆ درووست ده‌بێت و ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ پياوه‌كه ده‌كات.
كاتێك ناونيشانى نيشته‌جێبوون و ماڵ و حاڵى خۆى به پۆليس ده‌ڵێت، تيمێكى پۆليس ده‌چنه ماڵه‌كه‌ى و هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگا بۆنى پيس و ناخۆشى ماڵه‌كه دێت به لوتياندا و ناچار ده‌مامك بكه‌ن و بچنه ماڵه‌كه‌وه.
له ماڵه‌كه‌دا پۆليس ژنێكى ته‌مه‌ن 29 ساڵ ده‌دۆزنه‌وه كه به زنجير به‌ستراوه به قهرهوێڵهيهكى ئاسنين و منداڵێكى ته‌مه‌ن 3 ساڵى له‌گه‌ڵه.
ئه‌و ژنه رۆمانييه باسى له‌وه كردووه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك وه‌ك خزمه‌تكارى ناو ماڵ كارى بۆ ئه‌و پياوه كردووه و دواى مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌م ته‌مه‌نى 19 ساڵ بووه و له لايه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه كراوه‌ته كۆيله‌ى سێكسى.
له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى له زيندانى ئه‌و پياوه‌دا، ئه‌و ژنه رۆمانييه كچ و كوڕێكى بووه.
پۆليس ژنه‌كه و دوو منداڵه‌كه‌يان گواستووه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ى چاودێرى و راژه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و پياوهكهشيان وه‌ك تاوانبار ده‌ستگيركردووه و تۆمه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى و هێشتنه‌وه‌ى ناڕه‌واو و ئه‌شكه‌نجه‌ى جه‌سته‌ييان داوه‌ته پاڵى.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته له ئيتاڵيا كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داواكارى گشتى كه سه‌رپه‌رشتى دۆسييه‌كه ده‌كات رايگه‌ياندووه، له ماوه‌ى 30 ساڵى كاركردنيدا ئه‌وه يه‌كه‌مجاره رووبه‌ڕووى بابه‌تى له‌و جۆره ببێته‌وه.