كاندیدانی پارێزگای دیاله به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سایتی غه‌د پرێس له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی پارێزگای دیاله بڵاویكره‌وه، ئه‌مڕۆ له‌ناو باره‌گای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دیاله، ناكۆكی كه‌وته نێوان ئه‌و كاندیدانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق پاڵاوتووه و، دواجار به چه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سایته، دوای ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كاندیدان به‌و ئاسته گه‌یشت كه چه‌ك به‌رامبه‌ر به یه‌كتری به‌كار بهێنن، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ئاڵۆزیه‌كان و توانییان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بخاته روو.