شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: شه‌رمه‌ بودجه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ و كورد له‌ به‌غدا بمێنێته‌وه‌

"پێویسته‌ كورد بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ به‌غدا بكات"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 راگه‌یاند: "شه‌رمه‌ ئه‌گه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مبكرێته‌وه‌ و كورد له‌ به‌غدا بمێنێته‌وه‌ و بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق نه‌كات.

جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، گوتیشی، به‌غدا له‌ ترسی بایكۆت نه‌كردنی كورد، چوار كۆمپانیای كوردی راسپاردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ن.