ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مريكا: له باكوورى سووريا چى ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا نیشاندا له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه له سووریا و رايگه‌ياند، "ئێوه 20 بنكه‌ى سه‌ربازیتان له باكوورى سووریا داناوه. ئایا چى كارێكتان هه‌یه؟".
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژی جیهانی ژناندا كه له ناوه‌ندی كولتوور و كۆنگره‌ی بهشتهبه له ئه‌نقه‌ره رێكخرابوو، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "ناوبه‌ناو، كه باسی ژنان ده‌كرێت، ده‌زانم كه‌سانێك هه‌ن كه له‌وه ناڕه‌حه‌تن ئێمه جه‌خت له دایك ده‌كه‌ینه‌وه. زۆرم له‌مانه بینیوه. كه له بنهڕەتدا گه‌وره‌ترین ئیمتیاز كه خوای گه‌وره پێی داون، ئه‌م وه‌سفی دایكایهتییهیه".
گوتیشی: "له راستیدا كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت به پێداگیرییه‌وه به‌هه‌ڵه باسی دایك و ئافره‌تانمان بكه‌ن. جیاكردنه‌وه‌ی ئافره‌ت له سیفاتی دایكایەتی به‌واتای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌وره‌ترین خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه و هاوكات به هیچ دانه‌نانی سیفاتی مامۆستایه‌تی ئه‌وه".
ئەردۆغان لەبارەی رۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئافره‌ت مامۆستایه‌كی باشی خێزان بێت، ئه‌وا بێباوكی و كه‌موكوڕی قوتابخانه و كۆمه‌ڵگاش ئه‌و پڕی ده‌كاته‌وه. دیسانه‌وه ئافره‌تان و دایكانن كه بوونه‌ته یه‌كه‌م قه‌ڵغان و قه‌ڵغانی به‌هێز بۆ پاراستنی رۆڵه‌كانمان و خێزانه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان له شه‌ڕی میدیا كه هه‌ر كه‌ناڵێك بۆته كێشه‌یه‌ك و رۆڵی ئاڕاسته‌كه‌ر ده‌گێڕێت".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، سه‌باه‌رت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپاى وڵاته‌كه‌ى له عه‌فرين رایگه‌یاند: "ئه‌وه بزانن كه ئێمه یه‌كجار ده‌مرین، هه‌زار جار زیندوو ده‌بینه‌وه و به‌م شێوه‌یه به‌و رێیه‌دا ده‌ڕۆین".
هاوكات ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا نیشاندا له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه له سووریا، گوتی: "ئێوه 20 بنكه‌ى سه‌ربازیتان له باكوورى سووریا داناوه. ئایا چى كارێكتان هه‌یه؟ ئێوه پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌كتان هێناوه، به دوو هه‌زار فڕۆكه‌ى كارگۆ، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیتان هێناوه. ئایا له دژى كێ؟ ئێوه ده‌ڵێن 'داعشمان له‌ناوبرد'، مادام ئه‌م ناوچه‌یه‌تان له داعش پاككرده‌وه، ئایا ئێستا بۆچى ئه‌و چه‌كانه له‌م شوێنه‌ن؟ ئایا ئه‌م چه‌كانه‌تان بۆ ئێمه هێناوه‌ته ئێره؟".
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوونى ئه‌مريكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات له باكوورى سووريا هاوكاته له‌گه‌ڵ وته‌كانى ئه‌مڕۆى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامهنهئى، سه‌باره‌ت به بوونى ئه‌وروپايى و ئه‌مريكاييه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ عه‌لى خامهنهئى، رايگه‌ياند، بوونى هه‌ژموونى ئێران له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، په‌يوه‌ندى به خۆرئاواوه نييه.
گوتيشى: "تاران له باره‌ى ئه‌و ههژموونهيهوه هيچ جۆره گفتوگۆيه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و ئه‌وروپا ناكات".
خامهنهئى له رێگه‌ى سايتى ره‌سمى خۆيه‌وه پرسيارى ئه‌وه‌شى كردووه، "ئه‌و بابه‌ته هيچ په‌يوه‌ندى به ئه‌وروپا و ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه نييه و بۆچى ده‌بێت ئه‌وان ههقيان به‌سه‌ره‌وه هه‌بێت".
خامهنهئى ئه‌وه‌شى گوتوه: "وڵاتانى ئه‌وروپايى دێنه تاران، ده‌ڵێن ئێمه ده‌مانه‌وێت له باره‌ى بوونى ئێران له ناوچه‌كه وتوێژ بكه‌ين، ئه‌وه په‌يوه‌ندى به ئه‌وانه‌وه نييه. ئه‌مه ناوچه‌ى خۆمانه، بۆچى ئێوه لێره‌ن؟".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، ميهر
ئ.ر