بۆ يه‌كه‌مجار ژنێك ده‌بێته به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا، بۆ يه‌كه‌مجار له مژوويدا، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى فيدراڵى به‌لجيكا، كاترين ديبۆڵى كرده به‌ڕێوبه‌رى گشتى پۆليسى يه‌كێتى ئه‌وروپا (يۆرۆپوڵ) و به‌مه‌ش ديبۆڵى بووه يه‌كه‌م ئافره‌ت بگاته ئه‌و پۆسته.
به‌ڕێوبه‌رى پێشووى يۆرۆپوڵ رۆب واينرايت، له سه‌ره‌تاى ئايار/ مايۆى داهاتوودا واده‌ى به‌رپرسيارێتييه‌كه‌ى كۆتايى پێدێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 8ى ئازار/ مارسى 2018، ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياند، ماوه‌ى كاركردنى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى ئه‌وروپا كۆتايى پێدێت و ئافره‌تێك جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه.
پۆليسى يۆرۆپوڵ، باره‌گاى سه‌ره‌كى له شارى لاهاى هۆڵه‌ندايه و ئه‌ركى ههماههنگييه له‌گه‌ڵ ده‌سته ئه‌منييه‌كان له وڵاتانى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپادا.
يۆرۆپوڵ يه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كييه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و بازرگانى ناياسايى چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان و سپيكردنه‌وه‌ى پاره‌يه.
ئ.ر