چيرۆكى ئه‌و خۆبه‌خشه ئه‌ڵمانييه‌ى دژى داعش له سه‌نگه‌رى كورددا شه‌ڕى ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
له شه‌ڕى دژ به رێكخراوى داعشدا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، گرنگترين هاوپه‌يمانى خۆرئاوان. له ريزى ئه‌و يه‌كينانه‌دا چه‌ندين خۆبه‌خشى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانى هه‌ن. دوێتچه‌ڤێله، يه‌كێكيانى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چيرۆكى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه كوردييه بگێڕێته‌وه، كه سه‌رۆكى توركيا ده‌يه‌وێت وێرانى بكات.
يان لوكاس كولى، كاتێك له چێشتخانه‌دا داده‌نيشێت و جگه‌ره ده‌كێشێت، به جه‌نگاوه‌ر ناچێت. ئه‌و له سه‌رده‌مى شه‌ڕدا فێرى جگه‌ره كێشان بووه. ئه‌و ته‌مه‌نى 23 ساڵه و دواى گه‌ڕانه‌وه‌شى پێش مانگێك، به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌ردانى جگه‌ره كێشان نه‌بووه.
ئه‌و له ناوچه‌ى كوردى، له باكوورى سووريا، به‌شدارى له راوه‌دوونانى داعش كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى پێى ده‌ڵێت فاشيزمى ئيسلامه‌وى.
كولى شانبه‌شانى شه‌ڕڤانانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد، خه‌ريكى به‌رگريكردن بووه له پرۆژه‌ى كوردى ناسراو به رۆج ئاڤا، كه ئامانج لێى دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى فره گه‌ل و ئاينه له باكوورى سووريا. به پوختى، له رووى كرده‌ييه‌وه دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه ده‌گه‌يه‌نێت. كه ئێستا به‌شێكى كه‌وتووه‌ته ژێر داگيركارى توركيا و به‌شێكيشى له ژێر تۆپباران و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا و په‌لامارى گرووپه ميليشيا جيهادييه‌كانى سه‌ر به توركيايه.
هه‌رچى ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و پرۆژه كوردييه‌يه، ئه‌وا؛ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت داگيريان بكات.
كولى، له ئه‌ڵمانيا رووبه‌ڕووى تۆمه‌تى تيرۆر بووه‌ته‌وه. به‌و پێيه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كى به تين هه‌يه له نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل. له ئه‌ڵمانيا پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك پارتێكى تيرۆريست له قه‌ڵه‌مدراوه. ئه‌مه له كاتێكدايه كولى، له ناو ئه‌ڵمانيا هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به يه‌كينه‌كانه‌وه نه‌بووه.
هه‌رچه‌ند لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كراوه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌يشتووه‌ته ئاستى به‌رزكردنه‌وه‌ى سكاڵا.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، له ئه‌ڵمانيا هێرشكردنه سه‌ر ناوه‌نده ئابوورى و بازرگانى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا زياتر په‌ره‌ى سه‌ندووه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌و بڕوايه‌دان، چالاكانى كورد، به به‌شدارى له‌گه‌ڵ چه‌په توندڕه‌وه‌كاندا له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ن.
له‌و ناوچانه‌ى كورد له باكوورى سووريا له دواى 2013ه‌وه تێياندا باڵاده‌ست بووه، نموونه‌يه‌كى سياسى و ده‌سه‌ڵاتدارێتييه‌كى بێ پێشينه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دامه‌زرابوو. هه‌موو پێكهاته ره‌گه‌زى و ئاينييه‌كان له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى به‌شدار بوون.
سه‌ره‌ڕاى بوونى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى كلاسيكيانه، به‌ڵام يه‌كسانى ژن و پياو تا راده‌يه‌كى ئه‌وتۆ هه‌بوو، كه ژنانيش له ريزى جه‌نگاوه‌رانى پياودا رێكخستن و هێزيان هه‌بوو.
ئه‌وان سيستمێكى ديموكراتى فره‌چه‌شنيان هێنابووه ئارا، هه‌رچه‌ند ئه‌و نموونه‌يه به‌ده‌ر نه‌بوو له كه‌موكورتى و له راپۆرتى 2014دا رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى گرتبوو، گوايه منداڵان به شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌ستگيركراوون.
ژماره‌يه‌ك ئه‌ڵمان نه‌ژاد له ريزى يه‌كينه‌كاندان و هه‌شيانه گيانى به‌ختكردووه. وه‌ك گۆنتر هيلشتاين، كه له 2016 له نزيك شه‌دادى گيانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كفين يواخيم و مارت گودن، به‌م دواييانه‌ش له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، ئانا كامبيلى به‌ريتانى ته‌مه‌ن 26 ساڵ له عه‌فرين له ئاكامى بۆردومانى توركيا گيانى له‌ده‌ستدا.
كولى، شه‌ڕڤانێكى ديكه‌ى ئه‌ڵمانى بينيوه، كه زۆر به سه‌ختى له عه‌فرين بريندار بووه و دواتر په‌يوه‌ندى پێوه پچڕاوه و مه‌زنده ده‌كات گيانى له‌ده‌ستدابێت.
به گوێره‌ى مه‌زنده‌ى كولى، ساڵى رابردوو، 40 تا 50 خۆبه‌خشى بيانى به ريزى جه‌نگاوه‌ره كورده‌كاندا گيانيان به‌خت كردووه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يان كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ 20 تا 30 جه‌نگاوه‌رى بيانى.
هۆكارى ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌يه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له لايه‌كه‌وه شه‌ڕ دژى داعش رووى له كۆتاييه و له لايه‌كى ديكه‌وه گه‌شتكردن له رێى عێراقه‌وه زۆر ئه‌سته‌م بووه.
كولى ده‌ڵێت: سێيه‌كى ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ى ده‌گه‌نه به‌ره‌كان، چه‌په ئايديالييه‌كانن و سێيه‌كيشيان ئه‌وانه‌ن كه سه‌ربازيى بووه‌ته به‌شێكى ژيانيان، جا له فه‌يله‌قى بيانى سه‌ر به سوپاى فه‌ره‌نسا بووبن، يان هه‌ر سوپايه‌كى ديكه. به‌شێكيشيان پێيان وايه، ئه‌وان دوژمنى فاشيزمى ئيسلامه‌وين، كه مه‌به‌ستيان داعشه.
هه‌رچه‌نده، كولى، ئێستا بڕواى وايه، ئه‌ركى ئه‌و ئه‌وه‌يه له ئه‌ڵمانيادا پشتيوانى بۆ يه‌كينه كوردييه‌كانى پاراستنى گه‌ل كۆبكاته‌وه، به‌ڵام نايشارێته‌وه، حه‌ز ده‌كات رۆژێك له رۆژان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووريا، وه‌ك گه‌شتيارێك سه‌ر له سووريايه‌كى ئارام و ديموكراتى بدات.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله
ئ.ڕ