23 ده‌وڵه‌ت دیپلۆماتكارى رووس له وڵاته‌كانییان ده‌رده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
جگه له ئه‌مه‌ریكا، 22 ده‌وڵه‌تی دیكه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، پاڵپشتی بۆ به‌ریتانیا ده‌رده‌بڕن له به‌رامبه‌ر رووسیا، كه به‌هۆی هێرشی گازی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر سیخوڕێكی پێشووی رووسیا و كچه‌كه‌ى له ئینگلته‌را، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ گرژی تێكه‌وتووه.
ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ده‌ركردنی 60 دیپلۆماتكاری رووسی ده‌ركردووه و ماوه‌ی ههفتهیهكیشی پێداون بۆ ئه‌وه خاكی ئه‌و وڵاته جێبهێڵن، هاوكات كۆنسوڵخانه‌ی رووسیاشی له ویلایه‌تی سیاتڵ داخست.
12 له‌وانه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كه‌ن، به‌ڵام واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركی فه‌رمیان كارده‌كه‌ن و یاساكانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی نیشته‌جێبوون پێشێل ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌ویش ئۆكرانیا بڕیاریداوه 13 دیپلۆماتكارى رووسی ده‌ربكات، كه‌نه‌دا, پۆڵاند و فه‌ره‌نساش 4 دیپلۆماتكار و ئه‌ڵمانیا، چیك و لیتوانیاش 3 دیپلۆماتكار ده‌رده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له دانیمارك، ئیتاڵیا، هۆڵه‌ندا، ئه‌لبانیا، ئیسپانیا و ئوسترالیا دوو دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاته‌كانییان ده‌رده‌كه‌ن.
وڵاتانی نه‌رویج، فینلاند، هه‌نگاریا، رۆمانیا، سوید، لاتڤیا، مه‌كدۆنیا و ئیستۆنیا سه‌ره‌و دیپلۆماتكارێكی رووسی ده‌رده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌شدا، ئیستۆنیا بڕیاریداوه، پاشكۆی سه‌ربازی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له‌و وڵاته دابخات.
پێشتریش به‌ریتانیا 23 دیپلۆماتكاری رووسی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
به‌هۆی ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریپال, سيخوڕی پێشووی رووسیا و یۆلیای كچی، له سه‌ره‌تای مانگی ئادار، گرژی كه‌وتووه‌ته نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ.
لای خۆیه‌وه له‌نده‌ن، مۆسكۆ به‌و هێرشه ژه‌هراوییه بۆ سه‌ر ئه‌و سیخوڕه‌ی پێشووی رووسيا تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گازه ته‌نها له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌كارده‌هێنرێت، هه‌رچی مۆسكۆشه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ا. م