به‌ریتانیا زانیاری نوێ له ژه‌هراویكردنی سیخوڕه رووسییه‌كه ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌بریتانیا ئاشكرای ده‌كات، سێرگی سكریپال، سیخوڕی پێشووی رووسیا و یۆلیای كچی، بۆ یه‌كه‌مجار له ناو ماڵه‌كه‌یان خۆیان له له‌نده‌ن گازه ژه‌هراوییه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه.
كه‌یسی ژه‌هراویكردنی سكریپال، سیخوڕی پێشووی رووسیا و یۆلیای كچی، كه له له‌نده‌ن ده‌ژی، گرژی خستووه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و رووسیا و هه‌ریه‌كێكیان نزیكه‌ی 23 دیپلۆماتكاری وڵاتانی به‌رامبه‌ریان ده‌ركردووه.
پۆلیسی به‌ریتانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌لێت: "شاره‌زایان زۆرترین رێژه‌ی مادده ژه‌هراوییه‌كه‌یان له‌ناو ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی سكریپال ده‌ستنیشان كردووه".
دین هایدۆن، فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری پۆلیسی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی ئه‌و قۆناخه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، سكریپال و كچه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناو ده‌رگای ماڵه‌كه‌یاندا دووچاری گازی مێشك بوونه، ئێستاش ته‌واوی سه‌رنجه‌كانمان ده‌خه‌ینه سه‌ر باڵه‌خانه‌كه و ده‌وروبه‌ری".
سكریپال 66 ساڵ و یۆلیای كچی 33 ساڵ، رۆژی 4ی ئه‌م مانگه، رووبه‌ڕووی هێرشێكی گازی ژه‌هراوی مێشك بوونه‌وه له شاری سالزبێری باشووری ئینگلته‌را و به‌بێهۆشی له‌ناو ماڵه‌كه دۆزرانه‌وه.
ئێستاش باری ته‌ندرووستی سكریپال و كچه‌كه‌ی ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
دوای رووداوه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ گرژی تێكه‌وت و به‌ریتانیا رووسه‌كان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات، لای خۆیشیه‌وه مۆسكۆ ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ا. م