كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا دیواره ههڵچنراوهكه ده‌ڕوخێنێ

K24 - هه‌ولێر:
كاتێك رۆژی 29/3/2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به‌مزووانه هێزه‌كانمان له سووریا ده‌كشێنینه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ترسیان لێنیشتووه‌و ده‌ڵێن: "ئه‌گه‌ر واشنتن هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، له ناوچه‌كه‌دا راستگۆیی خۆی له ده‌ست ده‌دات و بارودۆخه‌كه‌یش ئاڵۆزی زیاتری تێده‌كه‌وێت".
هه‌ر چه‌نده تره‌مپ زۆر به سه‌ركه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر داعشدا ده‌نازێت، به‌ڵام قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رپرسانی به‌رگری وڵاته‌كه‌یشی تووشی شۆك كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به نه‌گونجاو ده‌زانن و له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریانداوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی سی ئین ئێن ده‌یڵێت.
تره‌مپ له شارێكی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا گووتی: "شكستمان به داعش هێنا، به‌زووترین كات هێزه‌كانمان له سووریا دهكشێنینهوهو جێده‌هێڵین بۆ لایه‌نی دیكه بایه‌خی پێبده‌ن".
به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی پینتاگۆن به كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكیان گوتووه: "راسته تره‌مپ ئه‌و قسانه‌ی كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌و قسانه، كۆشكی سپی هیچ رێنمایی و وردهكاییهكی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌ناردووه".
ته‌نانه‌ت گوتوویانه، سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه نه‌گۆڕاوه‌و هه‌موو سه‌رنجی خۆمان خستووه‌ته سه‌ر جه‌نگی له‌ناوبردنی داعش. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه كه كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه ناوی نه‌هێناون ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی تره‌مپ گوتوویه‌تی، ته‌نها به قسه په‌ڕیوه‌ته‌وه باسكردنی قۆناغێكی دیكه".
به‌رپرسیكی دیكه‌ی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سی ئێن ئێنی گوتووه: "هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووریا، پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی سه‌ربازی ئێستایه. هه‌ر ئه‌وه‌یشه ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دووچاری دڵه‌ڕاوكێ كردووه‌و ئه‌و پرسیاره‌یان لا گه‌ڵاڵه بووه كه ئایا ئه‌مریكا ده‌بێته گه‌وره‌ترین زیانمه‌ند؟، چونكه واشنتن نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له خاكی سووریادا هه‌یه و به پله‌ی یه‌كه‌م پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له دژی داعش ده‌كه‌ن".
قسه‌كانی تره‌مپ ترس و دڵه‌ڕاوكێی بۆ ئه‌و گرووپانه‌ی ئه‌مریكا درووستكردوهوه كه پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و ئه‌گه‌ر تره‌مپ ئه‌و كاره بكات، شكۆی ئێران و توركیا و رژێمی سووریا به‌سه‌ر ئه‌و ھێزانه‌دا باڵ ده‌كێشێت، چونكه پێشتر ئه‌و وڵاتانه به‌هۆی ئه‌مریكاوه بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بووه به فراوانی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی واشنتن پاڵپشیان ده‌كات و له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ترساون.
ده‌یڤید ئهدینیك، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی له دیموكراسییهتهكان ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌بێ پاڵپشتی ئه‌مریكا چی ده‌كه‌ن؟ ئایا خۆیان له هه‌ڵوێستێكی لاوازدا ده‌بیننه‌وه‌و ناچار ده‌بن له‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا رێكبكه‌ون؟، چونكه له‌م دواییانه‌دا میلیشیا و چه‌ته‌كانی رووسیا هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ھێزانهیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ نه‌مێنن، هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌و چه‌تانه‌دا نامێنێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ناوچه‌كه. له منبجیش به‌و شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان جێیبھیڵن، ئه‌وكاته مه‌یدانه‌كه بۆ هێزه‌كانی توركیا و رژێمی ئه‌سه‌د خۆش ده‌بێت تا به‌فراوانی هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكییه‌كان پاڵپشتی ھێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانی نێوان سووریا و عێراق بپارێزن، به‌ڵام به‌بێ هاوكاری و پاڵپشتی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و كاره‌ش قورس ده‌بێت بۆیان.
هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا خزمه‌تی داعش‌یش ده‌كات، دوور نییه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا و شه‌ڕی ئه‌هلی تا رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ته‌شه‌نه بكاته‌وه‌و جارێكی دیكه رێسهكه ببێته‌وه به خوری و ئه‌وه‌ی ههڵچنراوهتهوه هه‌ره‌س بهێنێت.
هه‌فته‌ی رابردوو هیزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گووتی: "جگه له جه‌نگی عه‌فرین ماوه‌ی دوو مانگه له رۆژئاوای سووریا شه‌ڕه، ئه‌وه‌ش سه‌رنجی هێزه‌كانی دژی داعشی به لایه‌كی دیكه‌دا راكێشاوه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش هه‌بووه. ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێت، ده‌رفه‌ت بۆ داعش ده‌ڕه‌خسێت تا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك سه‌رله‌نوێ خۆی رێكبخاته‌وه".
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌پێچه‌وانه‌وه گووتی: "شه‌ری سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژی یه‌په‌گه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش نه‌بووه‌و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مریكا دووره له راستییه‌وه".
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا بكشێنه‌وه، بۆشاییه‌كی زۆر درووست ده‌بێت، هه‌ر وه‌ك ئه‌وكاته‌ی سوپای ئه‌مریكا له عێراق كشایه‌وه و رووداوی توندوتیژی زۆری به‌دواداهات. زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌مریكا درووستی بكات، رووسیا پڕی ده‌كاته‌وه.
ئه‌نگێلا سته‌نت، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئۆراسیا و رووسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له زانكۆی جۆرج تاون له واشنتن ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بڕیار بدات له سووریا بكشێته‌وه، ده‌ستی رووسیا درێژ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی دژی رژێمی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن لاوازیان بكات".
ئه‌نگێلا ده‌پرسێت، كاتێك سه‌رۆك بیر له كشانه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له بیره رووسیا ده‌كاته یاریزانی سه‌ره‌كی و كوێخای ناوچه‌كه؟. جگه له‌وه‌ش هاوكاری ئێران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به چۆڵبوونی بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف، رێگای زه‌مینی تاران تا دیمه‌شق بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كاتێك تره‌مپ سیاسه‌تی توند و سزادان به‌سه‌ر ئێران په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌و كشانه‌وه‌یه له‌و ناوچانه‌دا وه‌ك ئه‌وه وایه به ده‌ستی خۆت لووتی خۆت بگرێت. چونكه ئێران و رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا له رووی ئابووری قازانجی زۆر ده‌كه‌ن و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئێستا ده‌خه‌نه‌وه ژێر ركێفی خۆیان و كۆنترۆڵی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.