ئاڵدار خه‌لیل: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ین

ته‌ڤده‌م باس له‌ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

به‌رپرسێكی سیاسی ته‌ڤده‌م، ئاشكرای ده‌كات، ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنوور ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌ڵدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ڤگه‌ری جڤاتی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م)، رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش هه‌یه له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌تایبه‌ت له‌ دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌، به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ڤده‌م، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه‌، عێراق وڵاتێكی دراوسێیه‌ و به‌ ده‌ست داعش و تیرۆریستان ده‌ناڵێنێت، داعش له‌ ناوچه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان بوونی ماوه‌ و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی وا بڕه‌خسێنین، بۆ ئه‌وه‌ی كاری هاوبه‌شه‌ ئه‌نجام بده‌ین".

ئه‌ڵدار خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاكتیكی شه‌ڕ له‌ عه‌فرین گۆڕاوه‌ به‌ تایبه‌تیش دوای داگیركردنی، ئێستا ئه‌و تاكتیكه‌ پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری شه‌ڕڤانان نییه‌.

گوتیشی: "پێشتر ژماره‌ی هێزه‌كان زۆر بوون، شه‌ڕه‌كه‌ش له‌ چه‌ند به‌ره‌یه‌ك و به‌ شێوه‌ی رووبه‌ڕوو بوو، به‌ڵام ئێستا تاكتیك گۆڕاوه‌ و زیاتر له‌ شه‌ڕی گه‌ریلایی ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كان رووبكه‌نه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌ هاوبه‌شه‌كان، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان داعش".

ئاڵدار خه‌لیل روونیشی ده‌كاته‌وه‌، رێكخراوی داعش له‌ دوای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوون و داگیركردنی عه‌فرین، ژیاوه‌ته‌وه‌ و سوودی له‌و خاڵه‌ وه‌رگرتووه‌، ئێستاش هێزه‌كانییان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزنه‌وه‌.

 

ا. م