"پوتین له به‌كرێگیراوی هه‌واڵگریی ئه‌مریكا ده‌چێ"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا ده‌یكات، گوومانی ئه‌وه بۆ مرۆڤ درووست ده‌كات ئه‌و كابرایه به‌كرێگیراوی نهێنی هه‌واڵگری ئه‌مریكایه و له پێگه‌ی سه‌رۆكدا خۆی شاردووه‌ته‌وه. ئه‌مه بۆچوونی تۆماس فریدمانه و به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كاره‌كانی پوتین له دوو خولی رابردوو كردووه‌و له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی The New York Times بڵاویكردووه‌ته‌وه.
فریدمان ده‌ڵێت: "پوتین پلان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رووسیا بۆ پێگه‌ی پێش هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو داناڕێژێ، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری "فرۆشتنی گۆشت به‌رامبه‌ر شه‌كر" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌كات. ئه‌وه‌ش به واتای سه‌ركه‌وتن له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی ئێستا، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و سزایانه بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌وه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ.
تۆماس فریدمان ئاماژه‌ی به گووته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا ،جیمس كلاپه‌ر، كردووه كه جارێكیان گوتوویه‌تی: "ڤلادیمێر پوتین به‌وشیوه‌یه دۆناڵد تره‌مپ ئاراسته ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی هه‌واڵگری رووسی بێت، له‌وانه‌یشه پێچه‌وانه‌كه‌ی راستییه‌كه بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هاووڵاتییه‌كی رووسی بیت ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بكه‌یت، ئایا پوتین به‌كرێگیراوی ئه‌مریكایه؟".
ئایا پوتین به‌كرێگیراوی ئه‌مریكایه؟
فریدمان ئه‌و پرسیاری كردووه‌و ده‌ڵێت: "بۆچی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه پوتین به‌كرێگیراوی ئه‌مریكا بێت؟.
وه‌ڵامه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه، له چه‌ند ساڵی رابردوودا پوتین چه‌ند رێوشوێنێكی په‌یڕه‌و كردووه، بووه‌ته هۆی لاوازكردنی ئابووری و سه‌رمایه‌ی مرۆیی رووسیا. به ئاستێك وات لێده‌كات بپرسیت، تۆ بڵێی له ساڵی 2007ـه‌وه یان 2008ته‌وه، پوتین به‌نهێنی ناوی له لیستی ئه‌ندامانی هه‌واڵگری ئه‌مریكادا نه‌بێت؟.
چونكه پێده‌چێت پوتین بڕیاری دابێت سه‌رله‌نوێ رووسیا به‌هۆی به‌هره مرۆییه‌كان بونیادبنێته‌وه‌و پاڵپشتیكردن له حوكمی یاسا كارێكی زۆر سه‌خت بێت بۆی. چونكه له رێگه‌ی دووه‌مه‌وه له‌سه‌ریه‌تی ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بكات و هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه و بوونی ركابه‌رییه‌كی راسته‌قینه بخوڵقێت، ئابوورییه‌كی هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر بنه‌مای داهاته‌كان و پشت ئه‌ستوور به گه‌شه‌سه‌ندن. جگه له‌وه‌یش پوتین هه‌وڵیداوه ماڵی رووسی له رێگه‌ی هه‌موو هۆكاره هه‌ڵه‌كانه‌وه بونیاد بنێته‌وه. له‌وانه قۆستنه‌وه‌ی بیره نه‌وت و غازه‌كان، نه‌ك تواناكانی گه‌له‌كه‌ی، چه‌كداركردن و رێكخستنه‌وه‌ی سوپا، نه‌ك سه‌روه‌ری یاسا. ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خۆی و كه‌مینه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری و پاشان خۆی به كه‌وای ئه‌رسه‌دۆكسی رووسی و نه‌ته‌وه‌یی بپێچێته‌وه و خۆڵ بكاته چاوی شوێنكه‌وتووانی.
خه‌ونی گۆشتی گا به‌رامبه‌ر شه‌كر!
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پوتین بۆ نمایشكردنی ئازایه‌تییه‌كانی و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پوتین چۆن توانیوویه‌تی ببێته فه‌رمانڕه‌وایه‌كی داپڵۆسێنه‌ری سه‌ركه‌وتوو. فریدمان پرسیارێك ده‌كات و ده‌پرسێت: "بۆچی دوای 20 ساڵ پوتین له ئاستی جه‌ماوه‌رێتی راسته‌قینه‌ی خۆی له رووسیا ده‌ترسێت له كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌دا له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدایه، به ئاستێك متمانه‌ی نه‌بووه رێگه‌ی به كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بدات به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكات و ببێته ركابه‌ری؟.
فریدمان خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و نوسیوویه‌تی، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، پوتین به‌رده‌وام وه‌ك جوتیارێك مامه‌ڵه ده‌كات كه گۆشته به نرخه‌كه‌ی ده‌گۆرێته‌وه به چه‌ند كڵۆیه‌ك شه‌كر. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه له سوودی كورت ماوه ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌ناو گه‌لی رووس دابكوتێت. چونكه هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات و وای لێكردووه له ماوه‌یه‌كی دوور و درێژدا ده‌ست له گه‌وره‌ترین تواناییه‌كانی رووسیا هه‌ڵبگرێت و لاوازی بكات "گۆشتی گا به‌رامبه‌ر به شه‌كر" رێككه‌وتنێكی باش نییه.
فریدمان نموونه‌یه‌كی ھێناوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ساڵی 2014 پوتین نیمچه دوورگه‌ی كریمیا و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیای به‌هێز كۆنترۆڵ كرد، ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی بۆ ماویه‌كی كورت ئاستی جه‌ماوه‌رێتی لای ده‌نگده‌رانی رووسیا به‌رزبكاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا له‌سه‌ری سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری و بانكیی دریژخایه‌ندا بژی كه وڵاتانی رۆژئاوا به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه و گه‌شه‌ی ئابووری رووسیا هێواش ده‌كاته‌وه.
له ساڵی 2015 بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمینی رووسیا هێشتا هه‌ر هێزێكی مه‌زنه، بڕێك شه‌كری دیكه‌ی ماوه كورتی له بری گۆشته گاكه وه‌رگرت، ئه‌ویش ئه‌و كاته بوو كه راوێژكار و هێزی ئاسمانی و تیمی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی و سه‌كۆی مووشه‌كی زه‌مین - ئاسمانی نارده سووریا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووخاندنی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد "به‌شار ئه‌سه‌د" بگرێت.
فریدمان نوسیوویه‌تی: "مانه‌وه‌ی پاڵپشتی پوتین هاوشانی هاوكارییه‌كانی ئێران، ئێستا له ناوه‌ڕاستی سووریادا گیریخواردووه و ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێنرێت و پوتین به شێوه‌یه‌كی گه‌مژانه ده‌رده‌كه‌وێت".