ئێران: ئه‌وه‌ی بێ پرسی دیمه‌شق هاتووه ده‌بێت سووریا جێبهێڵێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزانه‌ی به‌بێ پرس و ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی دیمه‌شق هاتوونه‌ته سووریا، ده‌بێت به زووترین كات خاكی ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
ئه‌میر حاته‌می، له به‌رنامه‌ی "قصارى القول"ى رووسیه‌لیه‌وم، له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سووریا، رایگه‌یاند، ئه‌و بڕوای به‌و لێدوانانه نییه، چونكه هه‌ندێكجار ده‌ڵێن ده‌كشێنه‌وه و دواتریش ده‌ڵێن هیچ كاتێك و ماوه‌یه‌ك دانه‌نراوه به كشانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌شی به "پیلانگێڕی" وه‌سفكرد.
حاته‌می راشیگه‌یاند، په‌شیمانبوونه‌وه‌ی واشنتن له لێدوانه‌كانی بۆ كشانه‌وه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه ناوخۆییه‌یه كه ل ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
وه‌زیری به‌رگری ئێران، سه‌باره‌ت به پێدانی مووشه‌كی بالیستی به حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه له ئێرانه‌وه به‌ده‌ست حووسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون و درووستكراوی ئێرانیش نین.
حاته‌می ئاشكرای كرد، تاران داوای له‌و وڵاتانه كردووه كه ئێران به پێدانی ئه‌و مووشه‌كانه به حووسییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵگه‌ی ته‌واو و سه‌لمێنه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م شاره‌زایان، به‌ڵام نه‌كراوه.
له باره‌ی لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، كه رایگه‌یاندبوو، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌رنامه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه پشتگوێخستنی دوژمنه هاوبه‌شه‌كه‌یه، كه "داگیركاری زایۆنییه"، هاوكات بن سه‌لمانیشی به "كه‌م ئه‌زموون" وه‌سف كرد.
ا. م