"ئه‌مه‌ریكا به زه‌بری هێز رێگه له ئێران ده‌گرێت"

K24 - هه‌ولێر:
"تاكتیكێك ئاماده‌كاری بۆ بازدانێك"، ناوونیشانی وتارێكی یه‌ڤگینی ساتانۆڤسكی كه له وێباسیتی "كۆرییه‌ر"ی تایبه‌ت به پیشه‌سازی سه‌ربازی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزانه‌ی له سووریا‌ن به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی خاكی سووریایان دابه‌شكردووه، له سه‌رووی هه‌مووشیان ئه‌مه‌ریكا.
له به‌شێكی وتاره‌كه‌دا هاتووه: "ململانێی نێوان هێزه ده‌ره‌كییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سووریا، روونتر بووه‌ته‌وه، ئێستا به‌شێكی كه‌می خه‌ڵك له‌و بڕوایه‌دایه جه‌نگه‌كه، كارێكی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه".
ئه‌و نووسه‌ره له وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له (تنف) هه‌یه و تیره‌كه‌ی 55 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ژێر هه‌ژموونی خۆی به‌كاری ده‌هێنیت، كامپێكی دیكه‌ى بۆ په‌نابه‌ران به‌ناوی (ره‌كبان) هه‌یه. له مانگی 12ى 2017 ڤالیری گراسیمۆڤ، سوپاسالاری رووسیا رایگه‌یاند، پنتاگۆن ناتوانێت له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك بنكه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا بهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته له تیرۆریستان پاككرایه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر تێبینی كرا كه ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه شوێنه‌كه و زیاتر له 600 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له 1ی ئاداری رابردوو له شوێنه‌كه جێگیربوون، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بنكه‌یه له پێناو چوونی بۆ دیمه‌شق به‌هێز ناكات، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی خۆیان له‌ناو سووریا دابه‌شكردووه، به میكانیزمێكیش سه‌ركه‌تووانه چاودێری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی وتاری ئه‌و نووسه‌ره، ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ئه‌وه‌یه ره‌وشی وڵاته‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر، تا ئه‌و كاته‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك, ياخود ده‌سه‌ڵاتێكی جێبه‌جێكار له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی خۆی بۆ حكوومه‌تی دیمه‌شق درووست ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات بنیاتی ناوه.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سووننه ده‌سته‌ی جیاواز درووست بكات، نه‌ك ئه‌و كوردانه‌ی هاتوون و ئێستا له‌وێن، به‌بێ ئه‌و كاره‌ش ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، سه‌قامگیر نابێت و به‌رده‌وام دووچاری گرفت و پێكدادان ده‌بێت له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام ئێستا پێویستی به كات و ئارامی و هێمنی هه‌یه.
نووسه‌ره‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌ستانه، هۆكاری سه‌ره‌كی وه‌ڵامدانه‌وه تونده‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه.
وه‌ك نووسه‌ر باسی ده‌كات، به‌هێزكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه له تنف، له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كی زۆر له كامپه‌كاندا هه‌یه، چونكه ئێستا دانیشتووانی غووته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌رده‌نیش داوای دیاریكردنی میكانیزمێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان و كه‌سوكارییان به ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته نه‌چن. له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ده‌یانه‌وێت ره‌وشی بنكه‌كه بكه‌نه سیسته‌مێكی چه‌سپاو و جێگیر به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران، كه له شیعه سووری و لوبنانییه‌كانی حزبوڵڵا پێكهاتوون و له ناوچه‌كه له پێشڕه‌ویدان و ده‌یه‌وێت رێگه‌یان لێبگرێت.
سه‌رچاوه: RT
ا. م