بن سه‌لمان: ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سووریا به‌شێكه له هه‌ژموونی رووسیا له ناوچه‌كه.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له گفتوگۆیه‌كی گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا دوو هه‌ڵه‌ی كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كه‌میان؛ هاتنی بۆ عێراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، ده‌بووایه له ئه‌نفغانستان مابایه‌وه و ئه‌و وڵاته لاوازه‌ی كردبایه وڵاتێكی سرووشتی و سه‌رنجی خۆی خستبایه سه‌ر ئه‌و ئامانجه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌ی دووه‌میش، بن سه‌لمان ده‌ڵێت: "هه‌ڵه‌ی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بوو له عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا بوو، ئه‌و دوو هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ش، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن".
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له باره‌ی سووریا بۆ ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "نازانم هه‌ندێك كه‌س به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی من تووڕه ده‌بن یان نا، به‌ڵام نامه‌وێ درۆ بكه‌م، چونكه ئێستا ساڵی 2018یه و ئه‌سته‌مه بتوانی شتێك له خه‌ڵك بشاریه‌وه، پێموایه به‌شار ئێستا له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه، سووریاش به‌شێكه له هه‌ژموونی رووسیا له ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، به‌ڵام به بۆچوونی من به‌رژه‌وه‌ندی سووریا له‌وه‌دا نییه ده‌ستی ئێرانییه‌كان واڵا بكه‌ن و هه‌رچییه‌كیان بوێ ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌ر كاتێكیش سووریا ئایدۆلۆژیای خۆی بگۆڕێت، ئه‌سه‌د ده‌بێته بووكه‌ڵه‌یه‌ك به ده‌ستی ئێرانه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا به‌هێزتر بكرێت و ئه‌وه‌ش بۆ رووسیا كارێكی ئه‌رێنییه، به‌ڵام رووسیا باشتره خۆی راسته‌وخۆ ئه‌سه‌د ئاراسته بكات نه‌ك له رێگه‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌و كاته رۆڵی ئێران لاوازتر ده‌بێت، له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا، ئێستا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه".
سه‌رچاوه: CNN
ا. م