جه‌میل بایك: كورد یه‌كپارچه‌یی سووریای ده‌وێ

K24 - هه‌ولێر:
جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ڕایگه‌یاند: " تورکیا بۆ له‌ناوبردنی كورد شێوه‌یه‌کی دژوار پشتیوانی له ڕووسیا وه‌رده‌گرێت، له جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌مدا ئه‌ڵمانیا له جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کاندا چ ڕۆڵێکی گێڕابوو، ئێستاش ڕووسیا بۆ جینۆسایدکردنی کورد هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕێت. به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه كوردی ئێستا کوردی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م نییه".
هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ده‌ڵێت: "سوریا به بێ کورد ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه، گه‌ره‌نتی یه‌کپارچه‌یی سوریا کورده، کورد لایه‌نگری یه‌کپارچه‌یی سوریایه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش به‌و راده‌یه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا دروست ده‌که‌ن، کورد ده‌یانتوانی له سوریادا ته‌نها له ناچه‌کانی خۆیاندا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌کرد. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یان نه‌کرد، که ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی بۆ کورد له سوریایه‌کی دیموکراتیکدا ده‌بێت، هه‌تا وڵاتانی ناوچه‌که دیموکراتی نه‌بن، کورد ناتوانێت ئازاد بێت، بۆ ئه‌وه‌ش کورد تێکۆشانی خۆی بۆ سه‌رتاسه‌ری سوریا بڵاوکرده‌وه. بۆ یه‌کێتی سوریا کورد جێگه و رۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بێت".
جه‌میل بایک، له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووزی نزیك له په‌كه‌كه گوتوویه‌تی: " ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جه‌نگی سێیه‌می جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کورد نه‌ک ته‌نها له باکووری کوردستان، به‌ڵکو له ڕۆژئاوای کوردستانیش هۆشیاربووه‌ته‌وه، له باشوور هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی به ده‌ستهێناوه. له ڕۆژهه‌ڵاتیش هۆشیاربوونه‌ته‌وه. کورد له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هۆشیاربووهتهوهو داوای ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی ده‌که‌ن".
جه‌میل بایک له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه ئاماژه‌ی به مه‌به‌ست و پلانی نوێی ده‌وڵه‌تی توركیا كردووه‌و گوتوویه‌تی: "شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی به‌رده‌وامه، هاوسه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێکچووه، ده‌وڵه‌تی تورک ده‌یه‌وێت له قۆناغی بنیاتنانی هاوسه‌نگیی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سوود له ناکۆکییه‌کان و ده‌رفه‌ت و تواناکانی وه‌ربگرێت. بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزدا ڕێککه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکخستنی کورد و هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورد رابوهستێنت و له‌ناوی ببات. پلانی له‌ناوبردن و تێکشکاندنی کورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه ده‌ستیپێکردووه. ئه‌و پلانه له ٣٠ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٤ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا (مه‌گه‌که)دا بڕیاری لێدرا و هێرشیان له دژی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان ده‌ستیپێکرد بۆ ئه‌وه‌ی کورد ده‌رپه‌ڕێنن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان".
هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "کورد له‌م دۆخه‌دا بووه‌ته خاوه‌نی هێز و ڕاپه‌ڕینێکی ئاسایی ناوچه‌یی نییه، ته‌نها کورد له باکووری کوردستان به‌هێز نه‌بووه، به‌ڵکو کورد له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌که‌دا به‌هێز بووه، ئه‌و به‌هێزبوونه‌ی کورد به‌شێوه‌یه‌کی باش و ئه‌رێنی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌هێزبوونی یه‌کتر دروست ده‌کات".
بایک له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتوویه‌تی: "ده‌وڵه‌تی تورکیا به پشتیوانیی ڕووسیا عه‌فرینی داگیرکردووه و ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته‌کانی له سوریا به پشتیوانی رووسیا ده‌رێژه پێبدات. به‌ڕاستی په‌یوه‌ندیی رووسیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا پارادۆکس و دژبهیهکبوونێکی گه‌وره‌یه، تورکیا تاوه‌کو ئێستا سوریای ده‌سووتاند و وێرانی ده‌کرد و تاوه‌کو ئێستاش یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی نائارامی له سوریا، ئێستا ده‌یه‌وێت به خۆهه‌ڵواسین به ڕووسیا درێژه به سیاسه‌ته‌کانی خۆی له سووریا بدات. له کاتێکدا له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی دژوار ئه‌نجام ده‌دات، پشتوانی له رووسیا وه‌رده‌گرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رووسیا له‌لایه‌ک پشتیوانی له کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه ده‌کات و له‌لایه‌کی تره‌وه راگه‌یاندراو بڵاوده‌کاته‌وه و ده‌لێت، چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا به بێ کورد نابێت".
ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكاش، هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی که‌جه‌که ده‌ڵێت: "ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تادا به‌و شێوه‌یه سیاسه‌تی ده‌كرد تا کورد له رۆژئاوای فورات سوودی پێبگات، به‌ڵام له بارودۆخی عه‌فرین و هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌نها وه‌ک ته‌ماشاكه‌ر جوڵایه‌وه. رووسه‌كان له عه‌فرین بوون، له رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش ئه‌مریکا، دابه‌شکردنی له‌و شێوه‌یه ده‌بینرا، هه‌ر ئه‌مریکا خۆیشی به ئاشکرا له دژی داگیرکردنی عه‌فرین نه‌وه‌ستایه‌وه و هه‌روه‌ها به هه‌ڵوێسته‌کانی هانده‌ری ئه‌و داگیرکارییه بوو".
جه‌میل بایک ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌ڕی سوریا چووه‌ته قۆناغێکی نوێ و پێشتر شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرا هاوسه‌نگی بۆ هێزه‌کان دروست بکرێ و هه‌ر که‌س هێزی خۆی نیشان ده‌دا. له ئێستا به دواوه له سوریا شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، که کێ تا چه‌ند ده‌توانێت جێگه بۆ خۆی بکاته‌وه. له قۆناغی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوریادا شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، که کام هێز تا چ راده‌یه‌ک بوونی هه‌بێت و کاریگه‌ریی سیاسیی چه‌ند بێت، شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه‌ش له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا کۆتایی پێنایه‌ت".
سه‌رچاوه: فورات نیووز - رۆژ نیووز