"ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕی سووریای بۆردوومان كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد كه بۆمبابارانی فڕۆكه‌خاتی تیفۆڕی سووریای كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/4/2018 رایگه‌یاندووه: "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆمبابارانی فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕی سووریایان كردووه‌و 2 فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی له جۆری F- 15 ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌و 8 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه‌و بێ ئه‌وه‌ی بێنه ئاسمانی سووریا، له ئاسمانی لوبنانه‌وه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه. هێرشه‌كه له كاتژمێر 3:25 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان تا 3:53 خوله‌ك به‌رده‌وام بووه.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕ لە حیمس بۆردوومان كرا و ئەمریكا بە بۆردوومان كردنی ئەو فڕۆكەخانەیە تۆمەتبار دەكرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" رەتیكرده‌وه ئەوان فڕۆكەخانەكەی سووریایان بۆردوومان كردبێت.
هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا بۆمبابارانكردنی فڕۆكه‌خانه سوورییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە: "شەوی رابردوو فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕ لە حیمس بۆردوومانكراوە و ژمارەیەكی زۆر كوژراو و بریندار ھەن".
ھەروەھا تەلەڤزیۆنی سووریا لە سەرچاوەیەكی سەربازی وڵاتەكەی ئەوەی خستووەتەڕوو: "توانیویانە ھەشت مووشەك تێكبشكێنن بەرلەوەی ئامانجەكانیان لە سووریا بپێكن".
میدیای فەرمی سووریا، ئەمریكا بە بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەكە تۆمەتبار دەكات.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند: "فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕمان لە حیمس بۆردوومان نەكردووە".
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد: "لە بۆردوومانەكەدا 14 كەس كوژراون و لەنێو كوژراوەكاندا ژمارەیەك ئێرانی ھەن".
ئەمە دوای ئەوەدێت كە لە رۆژی 7ی ئەم مانگە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە گازی ژەهراوی شاری دومایان لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆردوومانکردووە، کە لەژێر دەستی چەکدارانی جەیشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە. چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا، ئاماژەیان بەوەشکرد کە بەهۆی هێرشەکە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش دووچاری تەنگە نەفەسی هاتوون.
سەبارەت بە بەكارھێنانی گازی كیمیایی لە شاری دومایا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار ده‌كات و جه‌ختیكردەوە: "رووسیا و ئێران به‌رپرسن له پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت".