پنتاگۆن سیناریۆی سه‌ربازیی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووریا تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پرسی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ له دژی سووریا تاووتوێ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی به چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌خه‌كراو هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی دوما و شاره‌زایانیش رایده‌گه‌یه‌نن، چه‌ند ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی دایاریكراون بكرێنه ئامانج.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه باسی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پلانانه‌یان نه‌كردووه كه بڕیاره له دژی سووریا بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵام دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، بژاره‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانه و ئه‌و پرسه‌ش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
لای خۆیشیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه هیچ لێدوانێك له باره‌ی ئه‌و بژاردانه بده‌ن كه واشنتن به نیازه له دژی سووریا بیانگرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و ئاژانسه، شاره‌زایانی شه‌ڕی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێده‌چێت له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه له دژی ئه‌سه‌د پێكده‌هێنرێت، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بن، ئامانجیشیان قه‌ده‌خه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، پێده‌چێت ئه‌و گورزه سه‌ربازییانه‌ی له سووریا ده‌وه‌شێنرێن، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بێت و زیاتر ئه‌و ناوه‌ندانه بكرێنه ئامانج، كه له راپۆرته‌كانی پێشوو، تێوه‌گلانییان له هێرشی كیمیاییدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
به گوێره‌ی شاره‌زایانیش، پێده‌چێت ئه‌و گورزانه له بنكه‌ی ئاسمانی "الضمیر" بوه‌شێنرێت، كه به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵییه‌كان، ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كان له دوما ئه‌نجامداوه، له‌و بنكه‌یه‌وه هه‌ڵفڕیون و له جۆری Mi-18ـه‌ن.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكیش، كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بۆ رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه، هیچ زانیارییه‌كی له‌لا نییه باس له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی تۆڵه‌كردنه‌وه بكات، به‌ڵام ئاماژه به‌وه كراوه، له وه‌شاندنی هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی، ئه‌و بنكانه ده‌كرێنه ئامانج، كه له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما تێوه‌گلاون و ئه‌مه‌ریكاش نایه‌وێت ئه‌و گازه كوشندانه جارێكی دیكه له شاره‌كان بڵاوببنه‌وه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ره‌نگه گورزێكی به‌هێزتر له بنكه‌ی سه‌ربازی "حیمه‌یمیم" بوه‌شێنرێت، له باكووری رۆژئاوای سووریا، كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی له چواری ئادار/ مارسی رابردوو، به بنكه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیایه و له‌وێوه هه‌ڵده‌فڕن و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا بۆردومان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.
ا. م