گورزه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا نزیكه

K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ستراتفۆر بۆ توێژینه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا كه ئه‌گه‌ری هه‌یه دژی سووریا ئه‌نجامی بدات فراوانه، واشنتن به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دووما هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازی دژی دیمه‌شق پێكده‌هێنێ".
پێگه ئه‌مریكییه‌كه نوسیوویه‌تی: "پرۆسه سه‌ربازییه‌كه ته‌نها ئامانجی ترساندنی دیمه‌شق نییه و ده‌یه‌وێت سنوورێك بۆ تواناكانی سووریا له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دابنێت، به‌ڵام ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی دووه‌می لێدانی رژێمی سووریا رووبه‌ڕووی له‌مپه‌ر ده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن له پرۆسه‌ی یه‌كه‌مدا له 7/4/2017 تووشی بوو".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی پێگه ئه‌مریكییه‌كه، جیاوازی نێوان بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی شعیرات و ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌میانی به‌ته‌نها ئه‌نجامدا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له دووه‌مدا چه‌ند لایه‌نێك به‌شداری پێبكات و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت. فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعوودیه، كاندیدی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه".
پێشبینی ده‌كرێت گورزه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مجاره، ئامانجه‌كانی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بێت له دیمه‌شق، به‌تایبه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازی "الضمير، مرج رحيل و المزة" و ئه‌گه‌ری هه‌یه پێگه‌ی دیكه‌ش بكه‌نه ئامانج جگه له پێگه‌ی مووشه‌ك و تۆپخانه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن. به‌ڵام پێده‌چێت هیچ هه‌وڵێكی راسته‌وخۆ نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بكرێته ئامانج".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌مریكا له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئاسمانی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنێت، له پێش هه‌موویانه‌وه پێگه‌ی سه‌ربازی بریتانیا له قوبرس و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه جووڵه‌ی نائاسایی له‌و بنكه‌یه‌دا ده‌ستیپێكردووه".
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌رچه‌ی هه‌وایی له عێراق و توركیا و ئوردن ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌تینی به‌غدا و تاران، پێناچێت حكومه‌تی عێراق مل بۆ داواكه‌ی واشنتن بدات".
هه‌روه‌ها گۆڤاری "Foreign policy" ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا رۆژی 9/4/2018 نوسیوویه‌تی: "له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێویسته پرۆسه‌ی دووه‌م كرده‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان بێت و وه‌ك گورزه‌كه‌ی جاری یه‌كه‌م نه‌بێت كه ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی شعیراتی كردبووه ئامانج".
ئێستا تره‌مپ هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ته‌نانه‌ت به رووسیای پاڵپشتی ئه‌سه‌د ده‌ڵێت: "خۆت ئاماده بكه، مووشه‌كه نوێ و زیره‌كه‌كان به‌ڕێوه‌ن و مه‌به هاوبه‌شی ئه‌و گیانداره‌ی چه‌كی كیمیایی دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنێ".
بۆیه پێده‌چێت وه‌شاندنی گورزێكی دیكه‌ی به‌هێزتر له دژی رژێمی سووریا، كاتێكی زۆری نه‌ما بێت.