مووشه‌كه "جوانه‌كانی تره‌مپ" سه‌ری له پنتاگۆنیش شێواندووه

K24 - هه‌ولێر:
تویته‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی هۆشداریدان بۆ ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه "جوان و زیره‌ك و نوێیه‌كان"، كه به گوێره‌ی تویته‌كه به‌مزووانه ده‌گه‌ن، پنتاگۆنیشی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی بی بی سی، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، تویته‌كه‌ی تره‌مپ پێشی رووداوه‌كان كه‌وتووه و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ما پرۆتۆكۆلییه سه‌ربازییه‌كان یه‌كناگرێته‌وه، به تایبه‌تیش له‌و كاتانه‌ی بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی، هاوپه‌یمانی پێكده‌هێنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به‌ر له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی، پنتاگۆن هیچ زانیارییه‌ك بڵاوناكاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی لێدوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی له باره‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سووریا، گواستووه‌ته‌وه بۆ كۆشكی سپی.
دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا، به ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق تۆمه‌تبار كرا، ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ئاماده‌كارییان بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستپیكردووه.
تره‌مپ، كه به گشتی لێدوانه تونده‌كانی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، دوێنێ چوارشه‌ممه، له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی رووسیا كرد و گوتی: "رووسیا بەڵێنی داوە هەر مووشەكێك ئاراستەی سووریا بكرێت بیخاتە خوارەوە. كەواتە خۆتان ئامادە بكەن، چونكە مووشەكەكان بەمزووانە دەگەن، نوێ و جوان و زیرەكن، پێویست ناكا (رووسیا) خۆی بكاتە هاوبەشی ئەو ئاژەڵەی كە بە چەكی كیمیایی هاووڵاتیانی خۆی دەكوژێت و چێژیشی لێوەردەگرێت".
ا. م