"به‌رامبه‌ر رووسیا توند ده‌بین و هه‌ڵه كوشنده‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران راستده‌كه‌ینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا و كاندیدی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه "مایك پۆمپیۆ" ده‌ڵێت: "سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رمی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر رووسیا كۆتاییهات و پێویسته سیاسه‌تێكی توند به‌رامبه‌ر مۆسكۆ بگیرێته‌به‌ر".
پۆمپیۆ له ده‌ستنووسێكدا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوسیوویه‌تی: "سه‌رده‌می سیاسه‌تی نه‌رم به‌رامبه‌ر رووسیا كۆتاییهات، مۆسكۆ به‌رده‌وامه له هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه، ساڵانێكی زۆره به سیاسه‌تێكی نه‌رم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا كۆتاییهات".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ستراتیژییه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكادا به ده‌ق هه‌یه كه "رووسیا هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا درووست ده‌كات" ئێستا یان ده‌بێت واشنتن وه‌ك رابردوو به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه دیپلۆماسییه ئاڵۆزه‌كانی، یان ده‌بێت په‌یڕه‌وی له‌و رێوشوێنانه بكات كه له لیستێكی دوور و درێژدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا ده‌یه‌وێت بیگرێته‌به‌ر".
له‌باره‌ی ئیرانیش مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵه كوشنده‌كانی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راستبكاته‌وه. ئه‌و هه‌ڵانه راست ده‌كه‌ینه‌وه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كراوون، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌خشه رێگایه‌كی گشتگیر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه دابنێت".
پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی له كار دوورخسته‌وه، مایك پۆمپیۆی بۆ شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه‌ی به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت".