فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا ئاسمانی عێراق ده‌به‌زێنن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی قه‌ته‌ری ئاشكرای ده‌كات، سێ فڕۆكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی رووسیا سنووری ئاسمانی عێراقیان به‌زاندووه و له ئێرانه‌وه به سنووری ئاسمانی عێراقدا چوونه‌ته سووریا.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك، له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق گواستوویه‌ته‌وه، سێ فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی رووسیا، كه یه‌كێكیان له جۆری ئه‌نتۆنۆڤی بارهه‌ڵگری سه‌ربازییه، هاتووه‌ته ناو سنووری ئاسمانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكانه له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته ناو عێراق و دواتریش چوونه‌ته سووریا و ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كان به دوو رێڕه‌وی جیاوازی ئاسمانی له ئێرانه‌وه هاتوون".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لێكتێگه‌یشتنێك له نێوان به‌غدا و مۆسكۆ هه‌یه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016.
ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك، گورزی سه‌ربازی له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنێت.
دواتریش ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه زیره‌كانه‌ی تره‌مپ باسیان ده‌كات، پێگه و بنكه‌ی سه‌ربازی چه‌كی كیمیایی سووریا ده‌كه‌نه ئامانج.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ری نیوز
ا. م