كچێكى ديكه‌ى ئێزدى له ده‌ست داعش رزگار كرا

K24 – دهۆك:
كچێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵى كوردى ئێزدى به ناوى (ح.) له سووريا له ده‌ست رێكخراوى داعش رزگار كرا.
حسێن قاییدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێندراوەکانی دەستی داعش، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی (29ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، کچێکی 17ساڵی بە ناوی (ح.)، کە خەڵکی کۆمەڵگەی حەردانی سەر بە قەزای شنگاله لە دەست داعش لە سووریا رزگارکرا.
قاییدی گوتيشى: ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ رزگارکردنی تەواوی رفێندراوەکانی دەستی داعش.
رۆژى (3ى ئاب/ ئۆگستى 2014) هاوكات له‌گه‌ڵ داگيركردنى شارۆچكه‌ى شنگال له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه، ئه‌و كچه له لايه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرابوو.
دواى نزيكه‌ى چوار ساڵ له رفاندنى، ئه‌مڕۆ ئه‌و كچه به ديدارى كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌ى شاد بوويه‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش، (21ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، نادیه موراد، باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تویته‌ره‌وه بڵاويكرده‌وه، كه كچێكى ئێزدى دواى نزيكه‌ى چوار ساڵ له رفاندنى له لايه‌ن داعشه‌وه به كه‌سوكار و خێزانه‌كه‌ى شاد بوويه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش و رزگاركردنى شنگال و نه‌ينه‌وا له ده‌ستى داعش هێشتا 350 هه‌زار هاووڵاتى كوردی ئێزدی له كه‌مپه‌كانى سه‌ر به پارێزگای دهۆكدا ده‌ژین و به‌هۆی وێرانبوونی ناوچه‌كانیان و دڵنیانه‌بوون له ئایینده‌یان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
ئ.ر