په‌كه‌كه سه‌رانه له ره‌وه‌نده‌كان وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له‌ژێر ناوی هاوكاری و سه‌رخستنی شۆرش، باج و سه‌رانه له ره‌وه‌نده‌كانی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت، هه‌ركه‌سێكیش ئاماده نه‌بێت باج بدات، ده‌بێت ناوچه‌كه جێبهێڵێت.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران، خۆی گه‌یاندووه‌ته كۆچه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سیده‌كان له نزیك سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان و به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌ی كۆچه‌ره‌كانی نزیك سنووره‌كه كردووه.
هه‌تا بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ره‌وه‌نده‌كان بدوێنێ، ئه‌وان پێشوازی گه‌رمیان لێدهكردووه، به‌ڵام كاتێك پرسیاری وه‌رگرتنی باجی لێده‌كردن له‌ترسی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه نه‌یانده‌وێرا قسه بكه‌ن. به‌ڵام دواجار مێرمنداڵێك له‌وباره‌یه‌وه زیانیاری بۆ دركاندووه.
دوای گه‌ڕانێكی زۆر دواجار هاوڵاتیه‌ك ئاماده‌بوو قسه بكات به‌و مه‌رجه‌ی ڕوخساری ده‌رنه‌كه‌وێت. له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌ی كردووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زانیاری زیاتری خستووه‌ته‌ڕوو.
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌ناوچه سنوریه‌كانی نێوان باشور، ڕۆژهه‌ڵات و باكوری كوردستان له‌به‌رامبه‌ر (100) سه‌ر مه‌ڕ یان بزن (3) سه‌ر له ڕه‌وه‌نده‌كان وه‌رده‌گرێت و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كسه‌ر مانگا (10000) دینار و بۆ یه‌ك سندوق مێش هه‌نگیش بڕی (1000)دینار وه‌رده‌گرێت، به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردستان24 له‌وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی وه‌ك خیارو ته‌ماته‌ش ده‌بێت جوتیاران له‌ژێر ناوی هاوكاری و سه‌رخستنی شۆرش باج به په‌كه‌كه بده‌ن.