توركیا به‌هانای لیره‌كه‌یه‌وه ده‌چێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/8/2018 بانكی ناوه‌ندیی توركیا رایگه‌یاند: "زنجیره‌یه‌ك رێوشوێن بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیریی دارایی و به‌رده‌وامی بازاڕه‌كان له كاره‌كانیان ده‌گرینه‌به‌ر".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناوه‌ندی توركی بۆ ئه‌و بانكانه‌ی له‌و وڵاته كارده‌كه‌ن به‌ڵێنیداوه، هه‌موو جۆرێكی نه‌ختینه ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه له دابه‌زین و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتنیش به‌رده‌وامه.
به‌و هۆیه‌وه لیره‌ی توركی نزیكه‌ی 40% به‌های خۆی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا له ده‌ستداوه. هۆكاره‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیانه‌ی په‌یوه‌سته به كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رۆكۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئابووری و داواكردنی به‌رده‌وامی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی قازانج بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان. جگه له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كه به‌هۆیه‌وه سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌پاندووه.
هه‌ینی رابردوو سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ باجی گومركی به‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و ئاسن و شیشی توركیادا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌بوو كه واشنتن سزای به‌سه‌ر هه‌ر دوو وه‌زیری داد و ناوخۆی توركیادا سه‌پاند چونكه په‌یوه‌ست بوون به ئازادنه‌كردنی قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌ندرۆ برانسۆن كه له توركیا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه دادگایی كرا.