"سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاریكرا"
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د سه‌هیوود، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: "ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاماده‌یه و ده‌خرێته پێش رای گشتی، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی راگه‌یاندنی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانین".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "زیاتر له ناوێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشنیازكراوه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه كراوه".
ده‌رباره‌ی ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق، سه‌هیوود ده‌ڵێت: "ئاشكراكردنی ناوه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به راگه‌یاندنی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه و هیچ كه‌سایه‌تییه‌كیش پێشنیاز نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له نێوان كوتله ناكۆكه‌كاندا وه‌ك جێگره‌وه پۆسته‌كه ساغبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "راگه‌یاندنی كوتله گه‌وره‌كه‌یش نزیكه و به‌شێكی زۆری هێزه كوردی و سوننییه‌كانیش له خۆ ده‌گرێت".