ته‌ڤده‌م ئاڵوگۆڕى له پۆستى هاوسه‌رۆكه‌كانى كرد
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان24، لە شاری رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە کۆنگرەی سێیەمی تەڤگەرى جڤاکى دیموکراتیکدا (ته‌ڤده‌م) هەریەک لە غەریب حه‌سۆ و زەڵال جه‌گەر بە هاوسەرۆکانی نوێی تەڤدەم هەڵبژێردران.
ته‌ڤده‌م، له دواى دامه‌زراندنييه‌وه، ئه‌مه سێيه‌م كۆنگره‌ى گشتييه ئه‌نجامى بدات و له كۆنگره‌كه‌دا 500 ئه‌ندام به‌شدار بوون.
ديارترين گۆڕانكارى كۆنگره‌كه، هه‌ڵبژاردنى غه‌ريب حه‌سۆ و زه‌ڵاڵ جه‌گه‌ر بوو له جێى هه‌ريه‌ك له ئاڵدار خه‌ليل و ئاسييه عه‌بدوڵڵاى هاوسه‌رۆكانى پێشووى ته‌ڤده‌م.
زه‌ڵاڵ جه‌گه‌ر تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ئاشنا بوومه به كاروبارى سياسى. له شۆڕشى رۆژئاواى كوردستان و ته‌ڤده‌مدا زۆر چالاكيم ئه‌نجامداوه و رۆڵم هه‌بووه و له حه‌له‌ب و عه‌فرين و هه‌رێمى جزيره كار و تێكۆشانم كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، غه‌ريب حه‌سۆى هاوسه‌رۆكى نوێى ته‌ڤده‌ميش تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، من له ئێزدييه‌كانى عه‌فرينم. له 1983ه‌وه تێكه‌ڵى كارى رێكخراوه‌ى و رێكخستن بوومه. سێ جار له لايه‌ن رژێمى سوورياوه ده‌ستگيركراووم و له ساڵانى 2006، 2008، 2011دا خراومه‌ته زيندانه‌وه و تا ئه‌و رۆژه‌ى شۆڕش له سووريا ده‌ستيپێكردووه له زينداندا بووم و دواتريش به‌رده‌وام بوومه له تێكۆشان له ريزى په‌يه‌ده‌دا و كارى سياسيم كردووه. كوڕێكم شه‌ڕڤانى يه‌په‌گه‌يه و هاوسه‌ره‌كه‌شم هاوسه‌رۆكى يه‌كێتى ئيزديانه و ئێستا له ناوچه‌ى شه‌هبايه.
ئ.ر