ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات: له‌گه‌ڵ ديمه‌شق به‌رده‌وام ده‌بين له دانووستان
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا درێژه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دوای گۆڕانكاریكردن له كاری ته‌ڤده‌م، ئێستا گومانی ئه‌وه دروست بووه، كه ته‌ڤده‌م كۆتایی به پڕۆژه‌كانی بهێنێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ڤده‌م قسه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تێكی نوێ درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به دانووستانه‌كان، پێشتريش، هاوسه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، ئيلهام ئه‌حمه‌د، رايگه‌ياند، تا ئێستا شاندى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يان كه دووجار سه‌ردانى ديمه‌شقيان كردووه، چاويان به به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا نه‌كه‌وتووه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (RT)ى رووسى ئيلهام ئه‌حمه‌د، رايگه‌ياند، له چوارچێوه‌ى د‌رك كردنمان به ئاماده‌يى ديمه‌شق بۆ دانووستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووريا، شاندى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا كه‌وتووه‌ته دانووستانه‌وه.
گوتيشى: بژارى لامه‌ركه‌زى بۆ سووريا چاره‌سه‌رى هه‌ره گرنگ و پێويسته بۆ رزگاربوونى سووريا له‌و دۆخه‌ى تێيكه‌وتووه.
ئاشكراشيكرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سووريا گه‌يشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ درووستكردنى چه‌ند ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پرسه‌كانى تايبه‌ت به سيستمى حوكم و ئيداره له ناوچه‌كانى سووريا به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى كورد تاوتوێ بكه‌ن.
ئيلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، هيچ نه‌يارێتييه‌كيان له لايه‌نى ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بينيوه بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورديى له ناوچه كوردييه‌كانى سووريادا.
هاوسه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئێستا ديمه‌شق داواى راده‌ستكردنى ناوچه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردى نه‌كردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، زۆربه‌ى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى خراونه‌ته سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ليژنه‌كان له باره‌يانه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و لێيان ده‌كۆڵنه‌وه تا بگه‌نه داڕشته‌يه‌كى هاوبه‌ش له باره‌يانه‌وه.
پێشتر هه‌ندێك كه‌ناڵى ميديايى باسيان له‌وه كردبوو، له ميانى سه‌ردانى شاندى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ديمه‌شق، به‌رپرسانى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا كۆبوونه‌ته‌وه.