بزانه راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌نگیان به كێ داوه
بۆ باشترین یاریزان و راهێنه‌ری ساڵ له هه‌ر وڵاتێك راهێنه‌ر و كاپتن و رۆژنامه‌نووسێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌نگ به باشترینه‌كان بدات، له عێراقیش هه‌ریه‌ك له باسم قاسم و محه‌مه‌د گاسد وه‌ك راهێنه‌ر و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌نگی خۆیان داوه، جیا له‌وه‌ش رۆژنامه‌نووسێكی عێراقیش مافی ده‌نگدانی هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه پێگه‌ی فه‌رمی فیفا بڵاوی كردۆته‌وه، باسم قاسم راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ باشترین راهێنه‌ری 2018 ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ گواردیۆلا، دووه‌م و سێیه‌می بۆ دیشامپ و ساوسگه‌یت رۆیشتووه.
محه‌مه‌د گاسد كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ باشترین راهێنه‌ری 2018، ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ گواردیۆلا رۆیشتووه، زڵاتكۆ دالیچ و ساوسگه‌یتی به دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵبژاردووه.
محه‌مه‌د گاسد بۆ باشترین یاریزانی 2018 ده‌نگی یه‌كه‌می به كلیان مباپێ داوه، له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م (ئیدین هازارد و لوكا مۆدریچ)ـی ده‌ستنیشان كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌نووسی عێراقی ئه‌رشد سه‌باح سه‌عدی بۆ باشترین راهێنه‌ر ده‌نگی به دیشامپ، زێدان و ساوسگه‌یشت داوه، بۆ باشترین یاریزانی جیهانیش ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عێراقییه ده‌نگی یه‌كه‌می بۆ لوكا مۆدریچ بووه، هی دووه‌م و سێیه‌می بۆ مێسی و كریستیانۆ رۆیشتووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به فیفا، شه‌وی رابردوو له له‌نده‌ن مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی زه بێستی 2018ـی به‌ڕێوه برد، كه تێیدا لوكا مۆدریچ و دیشامپ به باشترین یاریزان و راهێنه‌ری 2018 ده‌ستنیشان كران.