عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورسدایه
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌مه‌ن 76 ساڵان وه‌ك سیاسییه‌كی سه‌ربه‌خۆی عێراقی ته‌ماشا ده‌كرێت كه له توانایدایه ده‌ست به ناوه‌ڕاستی داره‌كه‌وه بگرێت و به‌ڵانسی په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان رابگرێت كه ئێستا مه‌یدانی سیاسیه‌تی عێراقی تێكه‌وتووه.
به پیاوی ئابووری ناوده‌برێت، ئه‌و له خێزانێكی شیعه‌ی عێراق له دایك بووه‌و ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسریه و له ناوه‌نده سیاسی و دیپلۆماسییه‌كاندا ناسراوه. ئه‌مڕۆش به‌رامبه‌ر ئه‌ركێكی قورس وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی داهاتوودا له رێگه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه ئایینده‌ی عێراق بنه‌خشێنێ و له ماوه‌ی 30 رۆژدا دوكه‌ڵی سپی له ژووره تاریكه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌شیه‌وه هه‌ستێنێ.
دیاریكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران، رووداوێكی خێرا نه‌بوو له مه‌یدانی سیاسی عێراقدا، ئه‌و له هه‌موو هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌یه‌كدا ناوی پێشنیازكراوه له‌سه‌ر مێزی دانووستانی هێزه سیاسییه‌كان، چونكه به كاندیدی یه‌كلاییكردنه‌وه داده‌نرێت و زۆرینه قه‌بووڵیانه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن تاران و واشنتن قه‌بووڵ كراوه، ئێستاش له عێراقدا ئه‌و كۆده‌نگییه پێویسته، به‌تایبه‌تی كه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیاتربوون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆسته‌كه‌یان ده‌بێت. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تێكی باش و گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاسایی بكاته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی كه وه‌زیری سه‌رده‌می پاشایه‌تی عێراق بووه‌و له ساڵی 1958 رووخا، فێری سیاسه‌ت بووه‌و هاتووه‌ته ناو جیهانی سیاسه‌ته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی كێیه؟
سیاسییه‌كی شیعه‌ی عێراقییه و خاوه‌ن بیرۆكه و ئاراسته‌ی سیاسی جیاوازبووه پێش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئیسلامی هه‌ڵبژێرێت.
ساڵی 1942 له به‌غدا له‌دایكبووه و باوكی له سه‌رده‌می شا فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌زیر بووه.
ساڵی 1963 به‌كالۆریۆسی له ئابووری له زانكۆی به‌غدا خوێندووه، دواتر ماسته‌ری له زانستی سیاسی له په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی ئیداره‌ی گشتی ساڵی 1970 له پاریس به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها ساڵی 1972 ماسته‌ری له ئابووری سیاسی له زانكۆی بواتیه‌ی فه‌ڕه‌نسا به‌ده‌ستهێناوه.
زمانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی ده‌زانێت.
سه‌رنووسه‌ری ژماره‌یه‌ك گۆڤار بووه به زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ڕه‌نسی و پۆستی سه‌رۆكی په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئیسلامیشی هه‌بووه.
بووه به به‌عسی و دواتر له فه‌ڕه‌نسا بووه به (شیوعی - ماوی) پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران چووه‌ته ریزی ره‌وته ئیسلامییه شیعه‌كانه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له عێراق بووه‌و له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی كردوون.
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌ندی به حزبی به‌عسه‌وه كرد له ساڵانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا و په‌یوه‌ندییه‌كی دیاری له‌گه‌ڵ سه‌ددام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق هه‌بووه.
كاریگه‌ری ئه‌فكاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی و سۆشیالیستی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ساڵی 1963 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی به‌عس هه‌ڵگرت، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش فه‌رمانی له سێداره‌درانی بۆ ده‌رچوو بوو.
سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق كاریكردووه، هه‌م سه‌ركرده بووه و هه‌م نوێنه‌ریان له چه‌ندین بۆنه‌دا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پاش رووخاندنی رژێمی سه‌ددام حسێن له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ساڵی 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم له سه‌رده‌می ئیداره‌ی مه‌ده‌نی هه‌ر جاره و یه‌كێكیان له ئه‌نجوومه‌نی حوكم به‌شدار ده‌بوون، پاشان له ساڵی 2004 پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرت له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا.
ساڵی 2005 بووه به یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له كاندیده سه‌ره‌كییه‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری كشایه‌وه.
به‌شداریی له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق كردووه.
دواین پۆستی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌زیری نه‌وت بوو، به‌ڵام مانگی ئاداری ساڵی 2016 ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كتێبی تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌و هه‌وڵی وه‌رگێڕانی كتێبی له زمانه‌كانی دیكه‌شه‌وه داوه.