داوای رێگه‌گرتن له هه‌ڵاتنی به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی بنیات به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/10/2018 رایگه‌یاند: "پێویسته گه‌شت و چوونه ده‌ره‌وه له به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێستا و پێشووی عێراق قه‌ده‌خه بكرێت، چونكه به‌شێك له‌و به‌رپرسانه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون و كه‌مته‌رخه‌م بوون له كاره‌كانیاندا".
ئه‌حمه‌د ئه‌لكنانی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی بنیات، رایگیاندووه: "ده‌بێت گه‌شت له‌و به‌رپرسانه‌ی عێراق رابگیرێت كه كۆتایی به كاره‌كانیان هاتووه و ده‌بێت ده‌زگای دادوه‌ری به‌و ئه‌ركه هه‌ڵبستێت، ئێمه له‌وانه‌ین كه داوا ده‌كه‌ین له په‌رله‌مانه‌وه گه‌شت و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه قه‌ده‌خه بكرێت".
كنانی ده‌ڵێت: "به‌شێك له به‌رپرسانی پێشوو گومانی زۆریان له‌سه‌ره كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلابن و كه‌مته‌رخه‌می ئیداری‌یان هه‌بووه‌و به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون، بۆیه پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و رێگه نه‌درێت رابكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".