له جه‌له‌ولا خێزانێك كۆمه‌ڵكوژ كران
K24 – گه‌رميان:
په‌يامنێرى كوردستان24 له گه‌رميان رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و، ژماره‌يه‌ك چه‌كدار هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و دايك و باوكێك و كچێكى ئه‌و ماڵهيان كۆمه‌ڵكوژ كردوون.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24، رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى تهجنيدى شارۆچكه‌ى جه‌له‌ولا روويداوه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له شوێنى رووداوه‌كه رايگه‌ياند، ئه‌و خێزانه به چه‌قۆ و فيشه‌ك كوژراوون و جه‌سته‌ى تاوانلێكراوهكان شێوێندراوه.
له دواى داگيركردنهوهى ناوچه كوردستانييه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 ره‌وشى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه ئاڵۆز بووه و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به ناكارا له پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتيان و ئاسايشى ناوچه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.