مه‌زارگه‌ى "باوه مه‌حموو" له خانه‌قين ته‌قێندرايه‌وه
K24 – خانه‌قين:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌زارگه‌ى باوه مه‌حمو له نزيك شارۆچكه‌ى خانه‌قين ته‌قێندرايه‌وه.
ئه‌و مه‌زارگه‌يه، له چله‌ى پێشه‌واكانى شيعه، له لايه‌ن په‌يڕه‌وكارانى ئاينزاى شيعه‌وه سه‌ردانى ده‌كرا.
هه‌روه‌ها مه‌زارگه‌كه له لايه‌ن كاكه‌ييه‌كانى سنوورى گه‌رميان و خانه‌قينيشه‌وه وه‌ك شوێنێكى پيرۆز سه‌ير ده‌كرا.
دوێنێ سێشه‌ممه، (30ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018) ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له سه‌ر مه‌زارى باوه مه‌حمو روويدا.
پۆليسى خانه‌قين رايگه‌ياند، له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه دوو ئافره‌تى زياره‌تكارى مه‌زارگه‌كه گيانيان له‌ده‌ستدا و بۆمبێكى ديكه‌ش له لايه‌ن پۆليسه‌وه پوچه‌ڵكرايه‌وه.