وهليد موعه‌ليم: ديمه‌شق دژى درووستبوونى هه‌رجۆره كيانێكى كوردييه له سووريادا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا، وهليد موعه‌ليم، رايگه‌ياند، ديمه‌شق دژى درووستبوونى هه‌ر جۆره كيانێكى كوردييه له باكوور و رۆژهه‌ڵاتى سووريادا.
موعه‌ليم له چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ قوتابيان و مامۆستايانى زانكۆى ديمه‌شق گوتيشى: هيچ كه‌سێك له سووريا قسه‌كردن له باره‌ى درووستبوونى كيانى سه‌ربه‌خۆ، يان فيدراڵى به هيچ شێوه‌يه‌ك قبوڵ ناكات.
هه‌روه‌ها گوتى: هيچ جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نيشتمان نييه، ئه‌و نيشتمانهى باڵه‌كانى بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانى راخستووه و بڕيارى ده‌وڵه‌تيش ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌موو بستێكى خاكى سووريا بگه‌ڕێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، كوردى سووريا به‌شێكن له پێكهاته‌ى سووريا و حكومه‌ت به‌رده‌وام ئاماده‌يه گفتوگۆيان له‌گه‌ڵ بكات به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ت بێت، به‌ڵام ئامۆژگارى هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين، نه‌كه‌ونه شوێن وههم و خهياڵپڵاوى ئه‌مه‌ريكى به تايبه‌تى ئه‌وه‌ى له باره‌ى ره‌وشى كورد له داهاتووى سووريا ده‌وترێت.
سه‌رچاوه: RT