ئه‌ڵمانيا له بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نيگه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ڵمانیا رایگه‌ياند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا زیان به شه‌ڕی دژی داعش له‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌ياند، مه‌ترسییه‌كانی داعش له سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی خۆيشی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا پیشاندا و گووتی: ئه‌و بڕیاره زیان به شه‌ڕی دژی داعش له‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
هايكۆ ماس جه‌ختیشی له بوونی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری له سووریا.
ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له‌و وڵاته چالاكانه‌ی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ژماره‌يه‌ك سيناتۆرى ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا خيانه‌ته له كورد، چونكه ئه‌وان هاوپه‌يمانمان بوون و زۆر به باشى شه‌ڕى دژى داعشيان كردووه. راشيده‌گه‌يه‌نن، توركيا و به‌شار ئه‌سه‌د و داعش مه‌ترسى له‌سه‌ر كورد درووست ده‌كه‌ن، چونكه توركيا كورده‌كان به مه‌ترسيدارتر له داعش له قه‌ڵه‌مده‌دات.