يه‌په‌گه په‌يامێك ئاراسته‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان به ته‌واوى له منبج كشاونه‌ته‌وه و خۆيان ته‌رخانكردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: له سايهى ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامانه‌ى ده‌وڵه‌تى توركياوه بۆ له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و وێرانكردنى ناوچه‌كه و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى له جه‌رابلووس، ئه‌عزاز، باب و عفرين روويدا، ئێمه له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل رايده‌گه‌يه‌نين، دواى كشانه‌وه‌ى يهكجاريمان له ناوچه‌ى منبج خۆمان بۆ شه‌ڕى داعش و گرووپه تيرۆريستييه‌كانى ديكه له خۆرهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌كانى ديكه ته‌رخانكردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: بۆيه داوا له ده‌وڵه‌تى سووريا ده‌كه‌ين، كه ئێمه گه‌ل و خاك و سنوورمان پێوه‌ى په‌يوه‌سته هێزه‌كانى بنێرێت بۆ گرتنه ده‌ستى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى ناوچه‌ى منبج له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا.