به‌ريتانيا: به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌يه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمى هانت رايگه‌ياند، پێویستە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بۆ ماوەیەکی دیکە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتيشى: هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بارەی سووریا نەگۆڕاوە، بەڵام ئەوەی دیارە دەبێت بەشار ئەسەد بۆ ماوەیەکی دیکە لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى رووسيا بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى نوێ له سووريا.
هاوكات له رووى مه‌يدانيشه‌وه سوپاى سووريا به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وييكردن، له كاتێكدا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌و وڵاته پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن.