كچه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پۆستێكی گه‌وره كاندید ده‌كرێ
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمزی ئه‌مه‌ریكی، ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و نیكی هایلی، نوێنه‌ری پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ناویان پێشنیاز كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن و شوێنی جیم یۆنگ كیم، سه‌رۆكی ده‌ست له كار كێشاوه‌ی بانكه‌كه بگرنه‌وه.
پێشنیازكردنی ئه‌و ناوانه پاش ئه‌وه هاتووه كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناكامو، كیم ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی بانكی ناوه‌ندی هه‌ڵگرت، له كاتێكدا ھێشتا ماوه‌ی 3 ساڵی مابوو خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ته‌واو بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئیڤانكا تره‌مپ و نیكی هایلی، ناویان له ریزی ناوی ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی. جگه له‌وانه‌ش جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا (ده‌یڤید ماڵباس) و مارك گرین، سه‌رۆكی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی ئه‌مه‌ریكی ناویان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هاتووه.
ئیڤانكا تره‌مپ، ساڵی 2017 هێزی بزووێنه‌ر بووه له پشت دامه‌زراندنی سندووقی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به گوژمه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بۆ پاڵپشتی پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به ژنان پاڵپشتی لێكرا.