به‌ ڤیدیۆ.. شوێنی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌ ئامێدی

به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ 2 هاووڵاتی شه‌هیدبوون
kurdistan24.net

K24- دهۆك:

شه‌وی رابردوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه‌ و باره‌گاكانی "په‌كه‌كه‌"یان له‌ ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ 2 هاووڵاتی سڤیل له‌ "گه‌لی ره‌شاڤا" شه‌هید بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ ئامێدی، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و، دوو هاووڵاتی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوونه‌ و نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌، چاڵێكی گه‌وره‌ له‌ شوێنه‌كه‌ درووستبووه‌ و هاووڵاتییان ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سه‌ردانییان كردووه‌ و دیمه‌نه‌كانیان بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌ كردووه‌.

گه‌لی ره‌شاڤا ده‌كه‌وێته‌ سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوكی قه‌زای ئامێدی، سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆكو ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی شه‌هید بوونه‌، له‌ هۆزی رێكانیین.

به ‌هۆی بوونی بنكه ‌و باره‌گاكانی "په‌كه‌كه‌"، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ رۆژانه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

ئ. م