هه‌سه‌ده مه‌رجى خۆى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ديمه‌شق ئاشكرا كرد

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ديمه‌شق بێته ئاراوه، پێويسته تايبه‌تمه‌ندى هه‌سه‌ده له خۆ بگرێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس له زارى به‌رپرسانى هه‌سه‌ده‌وه بڵاويكرده‌وه، هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ديمه‌شق بێته ئاراوه، ده‌بێت ره‌چاوى تايبه‌تمه‌ندى هێزه‌كانيان بكات.
له‌و باره‌يه‌وه مه‌زڵوم كوبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ فرانس پرێس رايشيگه‌ياندووه، هه‌سه‌ده توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتووانه له برى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤايه‌تى و سوپاى سووريا شه‌ڕى تيرۆريستان بكات و باكوورى سووريا بپارێزێت و ده‌يان ناوچه‌ش له خاكى سووريا له ده‌ستى تيرۆريستان رزگار بكات، هه‌ر بۆيه مافى خۆيه‌تى بمێنێته‌وه و پارێزگارى له ناوچه‌كه بكات.
ئه‌م لێدوانه دواى ئه‌وه دێت، كه سیپان حەمۆ، فەرمانداری گشتی يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یەپەگە) ئاشکرای كرد، ئاماژەی ئەرێنیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەکەن.
سیپان حەمۆ بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، كە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بەم نزیکانە جێبەجێ ناکرێت، چونکە ھێشتا شەڕمان لەدژی داعش توندە.
حەمۆ گوتيشى: لە دوا سەردانیدا، جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا قسەی لەگەڵ کردووە و پێی وتووە: قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن و لە بەرامبەر ھەڕەشەکان، کورد دەپارێزن.

حەمۆ رەتیدەکاتەوە گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حکومەتی سووریا ھەبووبێت و گوتيشى: دیمەشق پێشنیازەکانی ئێمەی پێگەیشتووە، کە تێيدا جەخت لەسەر پاراستنی کورد و کەمینەکانی دیکە کراوەتەوە. لەناویشیاندا مافی خوێندن بە زمانی کوردی و مافی خۆبەڕێوبەریشی تێدا دیاریکراوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى له دانووستاندنى نێوان حكومه‌تى سووريا و نوێنه‌رانى كورد ده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ى له كرملين ئه‌نجاميدا، سه‌رۆكى رووسيا گوتى: له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان له كاريگه‌رى نيازى ئه‌مه‌ريكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ناوچه‌كانى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كرد.
.jpg)
گوتيشى: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له سووريا هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه و ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى ره‌وشى ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر به كرده‌وه جێبه‌جێى بكه‌ن.
پوتن له باره‌ى پرسى كورد له سووريا، گوتى: ئێمه پشتيوانى له دامه‌زراندنى گفتوگۆى رهسميى نێوان ديمه‌شق و نوێنه‌رانى كورد ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى رووسيا دووپاتيشيكرده‌وه، گفتوگۆ هاوكارده‌بێت له يهكخستنهوهى كۆمه‌ڵگه‌ى سووريا و هێنانه‌دى ئاشته‌وايى نيشتمانى و بۆ سووريا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ريشى سوودى ده‌بێت.
سه‌رچاوه: AFP
ئ.ر