وته‌بێژى پارتى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى پارتى و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، وته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان، مه‌حمود محه‌ممه‌د، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى پارتى و يه‌كێتى خسته‌ڕوو.
مه‌حمود محه‌ممه‌د رايگه‌ياند، رۆژى 18ى ئه‌م مانگه په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆكايه‌تى.
پوخته‌ى وته‌كانى وته‌بێژى پارتى:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى ئه‌نجامدرا. له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌دا زياتر له جارانى پێشوو، واده‌يه‌كى دياريكراو و هه‌نگاوى كرده‌يى ده‌ستنيشان كران بۆ جێبه‌جێكردنى گفتوگۆكان. له‌و روانگه‌يه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتين و هه‌ردوولا ئيمزايان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه كرد.
له‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه زۆر گفتوگۆيان له‌سه‌ر كرا، ئه‌وه بوو، پێشتر ليژنه‌يه‌ك بۆ دياركردنى ديدگاى هه‌ردوو حزب بۆ رێككه‌وتنى نێوانيان پێكهێنرابوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له پارتى و يه‌كێتى دوو كه‌س راسپێردران، ره‌شنووسى ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه يان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، بخرێته به‌رده‌م مه‌كته‌بى سياسى هه‌ردوولا و له مه‌راسيمێكدا ئيمزا بكرێت.
بڕيار درا رۆژێك ديار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆببێته‌وه و رێككار و هه‌نگاوه‌كانى به‌گه‌ڕخستنى پرۆسه‌كه ديار بكرێن و بۆ ئه‌وه‌ش 18ى شوبات ديار كرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پارتى و يه‌كێتيش زه‌مينه سازى بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن.
خاڵى سێيه‌ميش تايبه‌ت بوو به كه‌ركووك. پارێزگاى كه‌ركووك له دۆخێكى نائاساييه و كێشه‌ى له‌سه‌ره و ئێستا له كه‌ركووك عهسكهرتاريهت حوكم ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و كه‌ركووك چيتر مه‌راقى لێ نه‌خۆن، هه‌وڵمانداوه هه‌نگاوه‌كانمان چڕ بكه‌ينه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕيار درا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك چالاك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى شاره‌كه ئاساييبكرێته‌وه.
ئه‌مه سێ خاڵى گرنگ بوون كه له‌سه‌رى رێككه‌وتووين.
بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكيش هه‌ر رۆژى 18ى شوبات ديار كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت چى پێويسته بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان و حكومه‌تى عێراق كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌وڵده‌ده‌ين سه‌ردانى هه‌موو لايه‌نه‌كان بكه‌ين و ئه‌وان پێكهاته‌ى گرنگى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانين و ده‌بێت رايان هه‌بێت بۆ پێكهێنانى كابينه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌وه‌يه كه براده‌رێك ديار كراوه، بۆ خه‌رجكردنى مووچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن، نه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا.
له كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشى ئه‌منى و سياسى كه‌ركووك ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوانه چين كه پێويسته ئه‌نجوومه‌ن به پشتيوانى پارتى و يه‌كێتى ئه‌نجاميان بدات.
پارێزگارى يه‌كه‌م و دووه‌م به رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى دانراوون و ئه‌مجاره‌ش پارێزگار به رێككه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى ديار ده‌كرێت.
مه‌سه‌له‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ده‌كرێت، لايه‌نه‌كان كه كۆده‌بنه‌وه و ده‌يانه‌وێت رێكبكه‌ون و هه‌نگاوى خۆيان رێكده‌خه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن هاوهه‌نگاو بن و به‌يه‌كه‌وه ئه‌و بهرپرسيارێتييهى له‌سه‌ر شانيانه ئه‌نجامى بده‌ن.
له رێككه‌وتنى ستراتيژى، كه خه‌ڵك سوودى لێ بينى و ره‌وشى كوردستان ئاسايى كرايه‌وه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى ئێستا تايبه‌ته به روانگه و ديدگاى نوێى پارتى و يه‌كێتى بۆ گۆڕانكارييه‌كانى ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان.
كه رێكدهكهوين ده‌بێت رێكبكه‌وين له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك پرسى هه‌ستيار.
رۆژى يه‌كه‌مى په‌رله‌مان داده‌نيشێت رێككاره ياساييه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت. دواتر سه‌رۆكى هه‌رێم و پاشان دياركردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كابينه‌ى نۆيه‌م پێكده‌هێنێت و دواتر له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه راده‌سپێردرێت.
لاى ئێمه پێكهاته‌كان به توركمان و مهسيحييهوه پێكهاته‌ى ره‌سه‌ن و شهريكن له‌م وڵاته و له‌و شوێنانه‌ى ئه‌وان پێيان په‌سنده ده‌بێت شهريكمان بن.
ئێمه وه‌ك پارتى پێمان باشه جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له يه‌كێك له پێكهاته‌كان بێت و ئه‌وه‌ى ديكه‌ش كه له سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان نه‌بوو، له سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت رۆڵ ده‌بينێت.
كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى له راستييدا كۆبوونه‌وه‌ى نووسينى كارنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان به‌يه‌كه‌وه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و پارتى و گۆڕان به‌يه‌كه‌وه دانيشتن و ديدگاى يه‌كديان ده‌زانى و بڕيار بوو، نوێنه‌رايه‌تى يه‌كێتيش به‌شدار بن و دوو كه‌س ديار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كارنامه‌ى نوێى حكومه‌ت دابڕێژن.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا قسه له‌سه‌ر پۆسته‌كان نه‌كراوه، به‌ڵام به ته‌ئكيد له ئێستاوه تا 18ى شوبات قسه‌يان له‌باره‌وه ده‌كرێت و يه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
ده‌مانه‌وێت بزانين مهلاميحى حكومه‌ته‌كه چۆن ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بزانين به گوێره‌ى پێويستى پۆسته‌كان كه‌سه‌كان ده‌ستنيشان بكه‌ين.
له راستييدا كه‌ركووك و رووداوه‌كانى ساڵى رابردووى كه‌ركووك، قهزيهى كه‌ركووكى بردووه‌ته قۆناغێكى ئاڵۆزه‌وه و پێويستى به‌وه هه‌يه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵيدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت رێكبكه‌وين و گفتوگۆ بكه‌ين. ئێمه به باشى ده‌زانين ره‌وشى كه‌ركووك به جۆرێك بێت كه پێكهاته‌كان پێى رازى بن و تێيدا ئارام بژين.
باره‌گاكانى پارتى له كه‌ركووك داگيركراوون. هه‌مووى باره‌گاى حه‌شد و سوپايه. تا عهسكهرتاريهت حوكم بكات، ئاماده نين بگه‌ڕێينه‌وه. ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ ئه‌وه يه‌كلا بكرێته‌وه و پێمان باش بووه سه‌ره‌تا ره‌وشه‌كه ئاساييبكرێته‌وه. ئێمه و يه‌كێتى له ريزبه‌نديى پرسه‌كه‌دا جياوازيمان هه‌يه، ئه‌گه‌ر نا بۆ چاره‌سه‌ره‌كه كێشه‌مان نييه. مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك يه‌كێك له خاڵى ناكۆكى نێوان ئێمه و به‌غدا بووه. كاتێك ده‌چينه‌وه كه‌ركووك كه ره‌وشه‌كه ئاساييكرابێتهوه. ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له پارتى، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى 18ى مانگ ده‌كه‌ن و له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم سڕ كراوه و ده‌بێت په‌رله‌مان به ياسايه‌ك ئه‌و سڕكردنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دواتر رێككاره ياساييه‌كان ده‌گيرێنه به‌ر بۆ كاراكردنه‌وه‌ى و هه‌ڵبژاردنى و سه‌رۆكى هه‌رێم تهكليفى سه‌رۆكى راسپێردراوى كابينه‌ى حكومه‌ت ده‌كات و ده‌بێت سه‌ره‌تا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم كارا بكرێته‌وه.
ئ.ر