هه‌سه‌ده: چه‌كدارێكى ديكه‌ى ئه‌ڵمانى داعش ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) دووپاتيكرده‌وه، "مارتن ليمكى" به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانيان له ريزى چه‌كدارانى داعش له رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستگيركردووه.
به‌رپرسى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى "هه‌سه‌ده"، مسته‌فا بالى به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى "فرانس پرێس"ى راگه‌ياند، ماوه‌ى 10 رۆژه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام مه‌ده‌نييه‌كان له سنوورى داعشه‌وه راده‌كه‌ن.
گوتيشى: "له ريزى ئاواره‌كاندا هێزه‌كانيان توانيويانه هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى به ناوى مارتن ليمكى ده‌ستگيربكه‌ن".
ليمكى له تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2014 له ئه‌ڵمانياوه و به رێگه‌ى توركيادا گه‌يشتووه‌ته سووريا.
ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش بووه‌ته ئه‌ندامى پۆليسى داعش كه به "الحسبة" ناسراوه.
هه‌سه‌ده رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، له رێى ميدياى خۆيه‌وه رايگه‌ياند، "سێ چه‌كدارى تيرۆريستى بيانى ده‌ستگيركراوون، كه يه‌كێكيان نازناوى ئه‌بو زه‌كه‌رياى ئه‌ڵمانى هه‌يه و دوانه‌كه‌ى ديكه يه‌كێكيان سعووديى و ئه‌وى ديكه‌يان ميسرييه".
دواى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌بو زه‌كه‌ريا، مارتن ليمكى ئه‌ڵمانييه.
هه‌فته‌ى رابردوو، له خاڵێكى پشكنينى هه‌سه‌ده‌دا، سێ هاوسه‌رى ليمكى ده‌ستگيركران، كه يه‌كێكيان 19 ساڵ و دووه‌ميان 28 ساڵ و سێيه‌ميان 34 ساڵ ته‌مه‌نيان بوو.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه، تا ئێستا 37 هه‌زار هاووڵاتى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشه‌وه رايانكردووه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
روانگه‌كه رايگه‌ياندووه، زۆرينه‌ى ئاواره‌كان ژن و منداڵى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشن كه له سنوورى ناوچه‌يه‌كى گه‌مارۆدراوى دێرزوور ماونه‌ته‌وه.
له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه تا ئێستا 3 هه‌زار و 400 چه‌كدارى بيانى داعش ده‌ستگيركراوون.
ئه‌و چه‌كداره ده‌ستگيركراوانه بوونه‌ته كێشه بۆ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده.
هه‌سه‌ده داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، به‌رپرسيارێتى وه‌رگرتنه‌وه و دادگاييكردنى ئه‌و چه‌كدارانه له ئه‌ستۆ بگرێت و وڵاتان چه‌كداره‌كانى خۆيان ببه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر