سبه‌ى پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنى سياسى و هاتنه ناو كابينه واژوو ده‌كه‌ن

K24 – سلێمانى:
بڕياره سبه‌ى هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رێككه‌وتنى سياسى و رێككه‌وتنى هاتنه ناو كابينه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم واژوو بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، سبه‌ى شاندى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا رێككه‌وتننامه‌ى نێوانيان واژوو ده‌كه‌ن. به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌شدارى له كابينه‌ى نۆيهمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
واژووكردنى ئه‌م رێككه‌وتنه، دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ريه‌ك له پارتى و گۆڕان، ئه‌مڕۆ ده‌قى ئه‌و رێككه‌وتنه چوارخاڵييهيان په‌سند كرد، كه دوێنێ به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌تايى پێى گه‌يشتبوون.
دواى په‌سندكردنى رێككه‌وتنه‌كه له لايه‌ن پارتييه‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جڤاتى گشتيى و جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانيش رێككه‌وتنه‌كه‌يان په‌سند كرد.
رۆژى شەممە (16ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2019)، پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندنی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و گۆڕان پەسەندکرا. هەردوولا لە سەر چوار خاڵ رێککەوتن، كه ئه‌مانه بوون:
1.رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و بزووتنەوەى گۆڕان پەسەندکرا.
2.لە کۆبوونەوەکەى 18ى شوباتى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەشداردەبن.
3.لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتونەتە قۆناغى کۆتایى و بەرەوپێشچونى بەخۆیەوە بینیوە.
4- پڕۆژەى رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسەندکردنى.