ئه‌مه‌ريكا داوايه‌كى هه‌سه‌ده‌ى ره‌تكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندیى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، جۆزێف ڤۆتێل، دوێنێ دووشه‌ممه، عه‌بدى مه‌زڵوم، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)ى بينيى و پێى راگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا هه‌موو هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانياندا، ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، داواكاریى هه‌سه‌ده‌ى بۆ مانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كانى له سووريا، ره‌تكرده‌وه.
پێشتر هه‌سه‌ده داوای كردبوو، سوپاى ئه‌مه‌ريكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپ و چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات و باكوورى سووريا، 1500 سه‌ربازى له سووريا بهێڵێته‌وه.
ڤۆتێل جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "سوپاى ئه‌مه‌ريكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له سووريا ده‌كێشێته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕيارى له باره‌وه داوه".
هاوكات عه‌بد مه‌زڵوم داواي كرد، ئه‌مه‌ريكا، "ناوچه‌يه‌كى ئارام" له باكوورى سووريا و هاوسنوورى توركيا به "قوڵىی 5 كيلۆمه‌تر دروست بكات و ئه‌و ناوچه‌يه له ژێر چاودێریى هێزێكى نێوده‌وڵه‌تييدا بێت".
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن
ئ.ڕ