ژنان چاویان له رۆڵی زیاتره له حكوومه‌تی داهاتوو
K24 - سلێمانی:
لە باسی گەرمی پێکھینانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی هه‌رێم و کۆبونەوەی بەردەوامی حزبە سیاسییەکاندا لە ئاستی سەرکرایەتی و مەکتەب سیاسی، ژنان بوار و رۆڵیان پێنه‌دراوه و نەیانتوانیوە به‌شداربن له ده‌ركردنی بڕیاری یەکلاییکەرەوەی حزبه‌كان و ده‌سته‌كه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئەمەش بووه‌تە جێی ھەڵوه‌ستەکردنی ژنان, بۆ ھەوڵدانی زیاتر به مه‌به‌ستی گەیشتن بەو مافانەی کە بە پێویست بۆ خۆیانی دەزانن.
لە گەرمەی گفتوگۆ سیاسی و کۆبوونەوەی حزبەکاندا، لە سەروبەندی پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیه‌می حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دا، به‌ڵام هێشتا ژنانی سه‌ركرده له حزبه‌كاندا بۆ به‌شداربوون له بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و دانووستان رۆڵیان پێنه‌دراوه، له كاتێكدا له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌میشه باس له‌وه ده‌كرێت كه ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و له رووی یاساشه‌وه په‌رله‌مان به‌شداری ژنانی له په‌رله‌مان و پله‌و پۆست‌دا به رێژه‌ی 30% دیاریكردووه، به‌شێك له پیاوانی حزبە سیاسییەکاندا و رۆشنبیران بەشداری ژنان و رێژەی 30% بە گۆڕانکاريی و پێشکەوتن ناودەبەن.
ئەندامێکی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، حزبه‌كه‌ی خۆی به پێشكه‌وتوو ده‌زانێت و پێیوایە لە بەشداریپێکردنی ژناندا بەرەوپێشچووه، بەڵام نكۆڵیش ناكات له‌وه‌ی ھێشتا لە ناوەنده‌كانی بڕیارداندا لە ئاستی سەرەتایه.
ئەگەر چی ھەرێمی کوردستان بە ھەرێمێکی دیموکراسی ناودەبرێت و لە پێک‌ھێنانی حکوومەتدا سەرجەم رەنگ و پێکھاتەکان بەشداردەبن, بەگوێرەی ئەو سیستمە و پەیڕەوە دیموکراسیەی ھەیە، ژنان پێیانوایە مافی تەواویان پێ نه‌دراوه و ناكرێت ژن له رووی دید و تێڕوانینه‌وه وه‌ك پاشكۆ بێت.
ئ. م